چوون بۆ ئێران بە مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت

چوون بۆ ئێران بە مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران: بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵگای دەروازەی نێوەدەوڵتی حاجی ئۆمەران دەڵێت" جمووجۆڵی بازرگانی لە كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵتی حاجی ئۆمەران بەردەوامی هەیەو بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیانیش بەپێی رێنمایەكانی وەزارەتی ناوخۆیە.
سیروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵگای دەروازەی نێوەدەوڵتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند " بەپێی گرتنەبەری رێكارە تەندروستییەكان و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، رۆژانە جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەكەمان بەردەوامە، سەبارەت بە هاتووچۆی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش بۆ ئێران و گەڕانەوەیان دەبێت رەزامەندی و مۆڵەتی وەزارەتی ناوەخۆیان هەبێت، ئەوكات رێگەیان پێدەرێت".
گووتیشی " ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆیان هەیە رۆژانی دووشەممەو پێنج شەممە دەتوانن سەردانی وڵاتی ئێران بكەن، بۆ گەڕانەوەشیان بە هەمان شێوە، بەڵام لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین بكرێن.

زۆرترین بینراو