چی بکەین کاتێک منداڵەکانمان لە گەشت و سەیران نەوت دەخۆنەوە 

دکتۆر سۆران صابر عوسمان

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان
چی بکەین بۆ ئەوەی منداڵەکانمان نەوت نەخۆنەوە لە کاتی گەشت و سەیران؟وە چی بکەین کاتێک نەوتی خواردەوە؟
لە وەرزی بەھار و گەشت زۆر جار منداڵان تووشی بە ھەڵە خواردنەوەی نەوت و ژەهراوی بوون و ماکەکانی دەبێ و گەلێ جاریش ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
جا بۆ پاراستنی منداڵە خۆشەویستەکان پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارە بکەین
١. نەوت ھەرگیز لە دەبەی ئاو و پیپسی و شەربەت و خواردنەوەکانی تر دامەنێ.
٢. نەوت و سووتەمەنی لە شوێنێک دابنرێ کە منداڵ دەستی پێ نەگات.
٣. چاودێری منداڵەکەت بکە و ئاگات لێ ی بێ.
٤. زوو زوو ئاوی بدێ چونکە منداڵ لە تێنوێتی پەنا بۆ نەوت دەبا.
چی دەکەی ئەگەر منداڵەکەت نەوتی خواردەوە؟
١. لە شوێنی رووداو و نەوتەکە دووری خەوە و لە شوێنێک داینێ ھەواکەی پاک بێ.
٢. جلەکانی لەبەربکە چونکە بۆنی نەوتی گرتوە.
٣. ئەگەر پێست و چاوی بە نەوت بوو، دەبێت جوان بشۆردرێت.
٤. بە ھیچ جۆرێک نەیڕشێنیتەوە چونکە زیان بەخشە.
٥. ئەگەر ھێڵنجی ھەبوو یان درەوشایەوە ھیچی نەدەیێ.
٦. بیبە بۆ نەخۆشخانە بۆ دڵنیابونەوە و زیاتر چارەسەرکردنی.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو