چێڵسی و مان یونایتد لە بەهێزترین یاری ئەم قۆناغەدا

چێڵسی و مان یونایتد لە بەهێزترین یاری ئەم قۆناغەدا

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: لە كێبڕكێكانی جامی پیشەگەرەگانی ئینگلیز ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 10 و 45 خولەك لە قۆناغی 16 ئەم یارییانە ئەنجام دەدرێن: یاریگەی گۆدیسۆن پارك یاری (ئیڤەرتۆن واتفۆڕد), یانەی خاوەن ماڵ بە ئەنجامی 2-0 لە شیفیڵد وێنزدەی بردەوەو واتفۆڕدیش 2-1 لە سوانزی ستی بردەوە, یاریگەی ئیماڕات یاری (مانچستەرستی- ساوسهامپتۆن), لە قۆناغی پێشووتردا كوڕانی گواردیۆلا بە ئەنجامی 3-0 بریستۆنی كردە دەرەوەو تیپی میوان بە ئەنجامی 4-0 سەركەوت بەسەر ڤۆڕتسمۆس, یاریگەی بێرڵی ستادیۆم (بێرتن ئێڵبیۆن- لیستەرستی), بەهەمان ئەنجام لیستەرستی لە لۆتن تاونی بردەوەو بێرتن ئێلبیۆن بە 2-0 بۆرنمۆسی كردە دەرەوە, كڕۆڵی تاون- كۆڵچستەر, هەردووكیان بە لێدانی سزا 5-3 و 4-3 ستۆك ستی و تۆتنهامیان لە پاڵەوانیەتیەكە بێبەش كردن, ئۆكسفۆڕد یونایتد و سەندرلاند, یەكەمیان بە ئەنجامی 4-0 لە وێستهامی بردەوەو سەندرلاندیش بە ئەنجامی 1-0 لە شیفێڵد یونایتدی بردەوە.
رۆژی چوارشەممەش كاتژمێر 10و نیو لە یاریگەی ئینفێڵد یانەب لیڤەرپوول رووبەڕووی یانەی ئەرسناڵ دەبێتەوە, شێرەكانی كڵۆب بە 2 گۆڵی میلنەر و هوێڤەر شكستیان بە میلتۆن كینز دۆنز هێناو ئەرسناڵیش لەسەر حیسابی نۆتنگهام فۆڕست بە 5 گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوت بۆ قۆناغی 16, كاتژمێر 10 و 45 خولەك لە یاریگەی ڤیلا پارك یانەی ئەستۆنڤێلا میوانداری یانەی ویلڤەرهامپتۆن دەكات, یانەی خاوەن ماڵ بە ئەنجامی 3-1 یانەی برایتۆنی دا بە زەویدا, یانەی میوانیش بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە 4-2 سەركەوت بەسەر ریدینگ, یاریگەی ستامفۆڕد بڕێج دوا یاری ئەم قۆناغە لەخۆ دەگرێت لە بەهێزترین یاریدا كاتژمێر 11 و 5 خولەك یانەی چێڵسی و مانچستەر یونایتد رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە, یانە لەندەنیەكە بە ئەنجامێكی گەورە 7-1 لە یانەی گرێمسپی بردەوەو شەیتانە سوورەكان بە گۆڵێك لەگەڵ لە یانەی رۆچدێڵ یەكسان بوو دواتر بە لێدانی سزا 5-3 یاریەكەی بردەوە.

زۆرترین بینراو