چەند جۆرە خۆراك و خواردنەوەیەك لە فرۆشگای قوتابخانەكان قەدەغە دەكرێن

چەند جۆرە خۆراك و خواردنەوەیەك لە فرۆشگای قوتابخانەكان قەدەغە دەكرێن

زاری كرمانجی-هەولێر: بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستییەكان كراوەو واژۆی د. سامان حوسێن بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بەسەرەوەیەو كۆپییەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، ئەوە خراوەتە روو " بەمەبەستی رێكخستنەوەی كاری فرۆشگاكان لە هەرێمی كوردستان، لە پێناو پاراستنی تەندروستی قوتابیان و خوێندكاران، رێنمایی تایبەت بە فرۆشگای قوتابخانەكان بۆتان رەوانە دەكەین، بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست، كە لەپێناو سەلامەتی تەندرستی خوێندكاران و قوتابیان پێویستە وەزارەتی پەروەردە پێش بەكرێدانی فرۆشگاكان، داوای مۆڵەتی تەندروستی بكات، بۆ پابەند بوونیان بەگشت رێنماییەكان لەلایەن فرۆشگاكانەوە، كە تیمەكانی تەندروستی پشكنین و بەدواداچوون دەكات، بۆ هەموو فرۆشگای قوتابخانەكان، بۆ پابەندكردنییان بە یاساو رێنماییەكانی تەندروستی". لە نووسراوەكەی وەزارەتی تەندروستی باس لەم خواردن و خواردنەوانە كراوە " كە رێگە پێدراون بۆ فرۆشتن لە قوتابخانەكان، كە بریتین لە (میوە، مۆز، سێو، پرتەقاڵ و لالەنگی) هەروەها میوەی وشكراو و داپۆشراو (مێوژ، بادەم، گوێز، فستق، كشمیش، قەیسی وشك) هەروەها شیری قوتوكراو و بەربوومەكانی شیر، ئاو، گەنمە شامی، لەفەی هێلكەی كوڵاو، لەفەی پەتاتەی كوڵاو، لەفەی مریشكی كوڵاو، لەفەی نۆكەی كوڵاو".

 

زۆرترین بینراو