چەند رۆژی داهاتوو مووچه‌ی مانگی ١٠ دابةش دةكريَت

چەند رۆژی داهاتوو مووچه‌ی مانگی ١٠ دابةش دةكريَت

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌به‌غدا ڕایدەگەیەنێت" موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ دواناكه‌وێت‌ و دوو ڕۆژی دیكه‌ش دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كات".
جەمار كۆچەر، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دابەشکردنی موچەی ئه‌م مانگه‌ی فەرمانبەران وەک مانگی ڕابردوو دواناکەوێت‌و پێشبینیدەکرێت لەماوەی ضةند ڕۆژی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی بکرێت".
بەپێی بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بێت، لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عیراق، پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە ٣٢٠ ملیار دینارە ڕەوانەی هەولێر دەكرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە دواین كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا خشتە و لیستی دابەشكردنی مووچە لەگەڵ عیراق هاوتا بكات.

بیروڕا

زۆرترین بینراو