چەند رۆژی دیكە قائیمقامی نوێ لە سۆران دەست بەكار دەبێت

چەند رۆژی دیكە قائیمقامی نوێ لە سۆران دەست بەكار دەبێت

زاری كرمانجی: دوای بڕیاری گۆڕینی قائیمقامی سۆران، چەند كەسێك لە سۆران و دەرەوەی سۆرانیش هەوڵی بە دەست خستنی ئەو پۆستەیاندا، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، پارێزگاری هەولێر هەڵگورد شیخ نەجیمی وەك قائیمقامی سۆران دەست نیشان كردووە و تەنها رێكارە ئیدارییەكان ماوە تا بەفەرمی دەست بەكار بێت.
شەوی رابردوو كرمانج عزەت كە واوەی 14 ساڵە قائیمقامی سۆرانە لە پەیجی تایبەتی خۆی نووسیویەتی" پێ دەچێت ماوەیەكی دی ئەركی من وەكو قائیمقام دوای ماوەیەكی زۆر لەو شارە تەواو بێت ".
هەروەها نووسیویەتی" لە شەوی داهاتوو پانۆرامای كارەكانم وەك زنجیرە لە پەیجی خۆم بڵاو دەكەمەوە".

زۆرترین بینراو