چەند زانکۆیەکی کوردستان لەلایەن عێڕاقەوە دانیان پێدادەنرێت

چەند زانکۆیەکی کوردستان لەلایەن عێڕاقەوە دانیان پێدادەنرێت

زاری کرمانجی
دکتۆر محەمەد شاکر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی و دەڵێت :پاش ھەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر لە لایەن ئێمە ئەندامانی کورد لە لێژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئەنجومەنی نوێنەران، و دوای دانپێدانان بە زانکۆکانی: (سۆران و پۆلیتەکنیکی ھەولێر و کوردستان و زاخۆ و ھەڵەبجە و ڕاپەڕین) ئێستا بە فەرمی ناوی ئەو زانکۆیانە خرانە ناو (رێبەری قوتابی بۆ وەرگرتنی ناوەندی) سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی فیدراڵی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١، بەم شێوەیەش گشت کێشەکانی قوتابیانی ئەو زانکۆیانە چارەسەرکران چ لە ناو عێراق یان لە دەرەوە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو