چەند قوتابییەكی زانكۆی سۆران بەشداری پێشبڕكێكی بواری كۆمپیوتەر دەكەن

چەند قوتابییەكی زانكۆی سۆران بەشداری پێشبڕكێكی بواری كۆمپیوتەر دەكەن

محەممەد مەحموود – سۆران: پێشبڕكێی(Huawei_ICT_Competition)، كە بۆ 27 زانكۆی كوردستان و عێراق رێكخراوە ، تێیدا 500 قوتابی بەشدارن لەم زانكۆیانەی بەشداریان لەم پێشبڕكێیە كردووە ، زانكۆی سۆران وەك یەكێك لەزانكۆ بەشدارەكان لەكۆی ئەو 27 زانكۆیە بە چوار قوتابی بەشدارە و قوتابییەكانیشی سەركەوتن و بۆقۆناغی داهاتوو و یەكێك لەقوتابیەكانیش نمرەی دووەمی بەدەست هێناوە.
لەم بارەیەوە دكتۆر موسلیح مستەفا سەرۆكی زانكۆی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند"هەموو كات باسمان لەوە كردووە، كە ئامانجمان بریتییە لە پەروەردەكردنی نەوەیەكی باوەڕبەخۆبووی پڕ زانست، كە بە ئاسانی بتوانێ لە دنیای پڕ كێبڕكێی ئەمڕۆدا، بە متمانەو هێزەوە خۆی نیشان بدات و بەشداری بكات. سوپاس بۆ قوتابییەكانمان، كە لە ئامانج و پەیامی ئێمە بە باشترین شێوە تێگەیشتوون و لە پێناوی پەرەپێدانی تواناكانی خۆیان و داهاتوویەكی باشتر، بۆ بەشداریكردن لە هەر پێشبڕكێ و چالاكییەكدا، سڵ ناكەنەوە.
سەرۆكی زانكۆی سۆران گووتیشی وەك دەستخۆشییەك رۆژی 28-10-2019، ئەو چوار قوتابییەی بەشی كۆمپیوتەری فاكەڵتی زانستی زانكۆكەمانم بینین كە بریتی بوون لە قوتابییان (عەبدوڵڵا سەلام، سامان زرار، محەممەد زیاد، جوانڕۆ عەبدوڵڵا)، ئەم قوتابییانە لە پێشبڕكێی(Huawei_ICT_Competition)، بەشدارییانكردووە. لەم پێشبڕكێیەدا، كە بۆ 500 قوتابی لە 27 زانكۆی كوردستان و عێراق رێكخراوە، قوتابییەكانمان، لە ریزی ئەو چل كەسەدا بوون، كە بۆ قۆناغی دواتر سەركەوتوون. پێویستە بگوترێ یەكێك لەو قوتابییانە، نمرەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.

زۆرترین بینراو