ڕاوەستن پێش ئەوەی خەلک ڕاتان وەستێنێت

محـەمەد مەسیح
بێگومان ئەو دوخەی کە ئێستا جیهانی تێکەوتووە دوخێکی نەخوازراو ناخۆشە و خەلکی بەگشتی لە جیهاندا لە دەرونێکی باش گوزەر ناکات، کوردستانیش جگە لەم قەیران و ڤایروسی کورونایە بە چەندین قەیرانی سەخت و دژوار ژیان دەکات، ئێستاش کە ڕاگەیاندنی میدیای کوردی و بەرپرسە سیاسیەکانی هەرێم کە سەنگەری لێدوان و میدیاییان بەرامبەر یەکتر ڕاگرتووە، دوخەکە بەرەو خراپتر دەبەن و خەلک زیاتر لێیان تورەدەبێت و لێیان قبول ناکات بەتایبەت کە لە دوخێکی خراپی ئابووری و سیاسی و چەندین قەیرانی جیاجیا دان کە بەسەر هەرێم دا هاتووە،

خەلکی زیاتر تەحەمولی ئەو کێشەو ململانێیانە ناکات بوویە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ پێویستە بە زووترین کات پارتە سیاسیەکان پێداچونەوە بە خۆیان و میدیاکانیەوە بکەن و زیاتر خەلک لە خۆیان تورە نەکەن ئەگەر نا خەلک خۆیان ڕایاندەگرن و تەحەمولی زیاتری قەیرانەکان ناکەن.

بویە لە کوتایی تەنیا یەکتر قبولکردن و هێمنی پیروزی و شانازییەکانمان دە پارێزێت و خزمەت بە کوردستان دەکات و ئێوەش ئەگەر دەتانەوە پیروزیەکانی کوردستان و شکۆی خوتان وحیزبەکانتان زیاتر نەشکێنرێ تکایە واز لەو خەلکە خێرلە خۆ نەدیوە بێنن و تەبا و برا بن و ئەم سەنگەرکێشیە میدیایی و لێدوانەکانتان ڕاگرن.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو