ژمارەیەك هاووڵاتی لە رواندز كەرەنتینە كراون

ژمارەیەك هاووڵاتی لە رواندز كەرەنتینە كراون

محەممەد مەحموود- رواندز : لە پێناو رێگریكردن لە بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەو كەسانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕانەوە كەرەنتینە دەكران، لەسنوری قەزای رواندزیش ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان لە كەرەنتینەدا بوون، دوای تەواوكردنی كاتی یاسایی و ئەنجامدانی پشكنینی كۆتایی و رێگە پێدانیان لەلایەن تیمی تەندروستییەوە ژمارەیەك لەو هاووڵاتیانە گەڕاونەتەوە ناو كەسوكاری خۆیان و ژمارەیەكیش ماون.
لە بارەی ژمارەی ئەو كەسانەی لە كەرەنتینەكانی سنووری قەزای رواندز ماون، كوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای رواندز بۆ زاری كرمانجی ئاماری كەسانی كەرەنتینەكراوی راگەیاندو گووتی :" لە كەرەنتینەكانی سنووری رواندز نزیكەی ۱۷ هاووڵاتی تا ئێستا كاتی یاسایی مانەوەیان تەواو نەكردووە".
سەبارەت بەگەیاندنی خواردن و خواردنەوە بۆ ئەو كەسانەی لە كەرەنتینەدان، كوێستان ئەحمەد، زیاتر دەڵێ:" رۆژانە بە پێی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی خواردنیان بۆ دابین دەكرێت".

زۆرترین بینراو