ژمارەیەك پۆست كە پشكی كوردن لە مووسڵ تا ئێستا یەكلا نەكراونەتەوە

ژمارەیەك پۆست كە پشكی كوردن لە مووسڵ تا ئێستا یەكلا نەكراونەتەوە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : ژمارەیەك پۆست كە پشكی كوردن لە مووسڵ تا ئێستا پڕ نەكراونەتەوە، كوردیش داوا دەكات ئەو پۆستانە یەكلابكرێنەوە.
رەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری مووسڵ بۆ كاروباری ئیداریی بە زاری كرمانجی راگەیاند:" لە ئیدارەی مووسڵ چەندین پۆست كە پشكی كوردن تا ئێستا پڕ نەكراونەتەوە تائێستا هیچ كەسێكی كورد لەو پۆستانە دەست بەكار نەبووە، وەك پۆستی جێگری بەرێوەبەری پەروەردە و پۆستی جێگری سەرۆكی شارەوانی و وەبەرهێنان و بەرێوەبەری تەندروستی و ئێستا پۆستی بەرێوەبەری تەندروستی كەسێكی بەرەگەز عەرەب بەرێوە دەبات كە خۆی پشكی كوردە ئەو پۆستە.
جێگری پارێزگاری مووسڵ بۆ كاروباری ئیداریی جەختی لەوەشكردەوە:" جێگری بەرێوەبەری پۆلیسی مووسڵ پشكی كوردە هەندێك كێشە لەسەر هەن زۆر هەوڵمان داوە بۆ چارەكردنی ئەم كێشانە، بەڵام تا ئێستا یەكلا نەبۆتەوە، ئەو پۆستانە و ژمارەیەك پۆستی تر پشكی كوردن، بەڵام تائێستا كورد بەرێوە نابات و دەست بەكار نەبوونە و چاوەڕیێ رەزامەندی بەغدا دەكەین".

زۆرترین بینراو