ژنان دەبێ شانازی بە جەستەی خۆیانەوە بکەن

ژنان دەبێ شانازی بە جەستەی خۆیانەوە بکەن

ئا/هۆژین شەوکەت
ئەلیسا خانمە هونەرمەندی دیار لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) بەشداریی هەڵمەتێکی ژنانی وڵاتەکەی دژی گێچەڵی سێکسی کوڕانی دژ بە ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە.
ئەو هەڵمەتە دوای لێدوانی ئاسایشی لوبنان هات، کە رایگەیاندبوو، هەموو مانگێک زیاتر لە 100 ژنی لوبنان سکاڵا دژی گێچەڵی سێکسی تۆمار دەکەن، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رووبەڕووی دەبنەوە.
هەر بەم هۆیەش خانمە هونەرمەند ئەلیسا پشگیری خۆی بۆ ئافرەتان دەربڕی و داوای لە ژنان کردووە شانازی بە جەستەی خۆیانەوە بکەن و سکاڵا لە دژی هەرکەسێک تۆمار بکەن کە گێچەڵیان پێدەکەن،چونکە گێچەڵی سێکسی لە گەورەترین تاوانەکانە، کە دەرهەق بە ژن و کچان دەکرێت.

زۆرترین بینراو