ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای مێرگەسۆر ئاگادارییەك بڵاو دەكاتەوە

ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای مێرگەسۆر ئاگادارییەك بڵاو دەكاتەوە

زاری كرمانجی – سۆران: بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە و پابەند بوون بەرێنمایە تەندروستییەكان و جێبەجێ كردنی بڕیارەكان بەیاننامەی ژمارە ٤٦ی وەزارەتی ناوخۆ بە پالپشتی و هاوكاری بەرێز جەنابی مەلا مستەفا بارزانی بڕیارماندا بە جێبەجی كردنی ئەم خالانەی خوارەوە:
١/ گشت شوێنە گەشتیارەكان و كافتریاكان و هۆلەكانی لەشجوانی دادەخرێن‌.
٢/ رێگە بە گەشتیار نادرێت بێنە سنوری قەزای مێرگەسۆر و گشت ئەو شوینانەی كە گەشتیار بۆ مەلەوانی رووی تێدەكات بەتایبەتی ئەو رێگایانەی كە دەچنە سەر رووبارەكان دادەخرێن.
٣/ سوپەر ماركێتەكان نابێت رێگا بدەن كە هاووڵاتی بەبێ ماسك و دەستكێش بچنە ژوورەوە بەپێچەوانەوە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دادەخرین، یان سزای ماددی دەدرێن".
٤/ گشت دووكاندار و خاوەن كارەكان پێویستە ماسك و دەستكیش بەكاربێنن ئەگەرنا شوێنەكانیان دادەخرێن.
٥/ شۆفێری بارهەڵگر و تاكسی و ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە یەك كەس زیاتریان لەگەڵە پێویستە ماسك و دەستكیش بەكار بێنن لەكاتی بەكارنەهێنان و سەرپیچی كردن بڕی پەنجا هەزار دینار غەرامە دەكرێن.
٦/ تاوەكو ١٤ی ٨ نۆرینگەكان (پزیشكان و پزیشكی ددان و تاقیگەكان )دادەخرین تەنها دەرمانخانەكان بەكراوەیی دەمێنەوە".
٧/ خواردنگەكان بەكراوەیی دەمێننەوە، بەڵام پیویستە خواردن تەنها بەدلیڤەری وسەفەری بفرۆشن بەرێنمایی توندی تەندروستی٠

زۆرترین بینراو