ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتی كوردستان بێ بەرامبەر دەبێت

ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتی كوردستان بێ بەرامبەر دەبێت


" لە هەوڵی دابین كردنی ڤاكسینین"


زاری كرمانجی: پاش ڕاگەیاندنی سەركەوتنی ڤاكسینی دژی ڤایرەسی كۆرۆنا بەڕێژەی لە 90% لەلایەن هەردوو كۆمپانیای فایزەری ئەمەریكی و بایۆنتیكی ئەڵمانی پێكەوە، هەروەها لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكی ئەنجامی باشی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بەڕێژەی لە95% ڕاگەیاند، سەبارەت بەهەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ دەسخستنی ئەو ڤاكسینەی لەداهاتوودا بەفەرمی بەرهەم دەهێنرێت دژی كۆرۆنا ڤایرەس، د.خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی، بۆ رادیۆی دەنگی ئەمریكا گووتی:" ئێمە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ لەیەكەی دابینكردنی ڤاكسین بەردەوام لەسەر خەتین لەگەڵیان ئەوان لەهەوڵدان بۆ ئەو دابینكردنە، هەركاتێكیش دابینیان كرد بەشی ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان لەگەڵیدا دەبێت بەڵام دابینكردنی هیچ جۆرە ڤاكسینێك لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نابێت لەبەرئەوەی بابەتەكە مەركەزیە، وە گرێبەستەكان و دابینكردنەكە و سیاسەتی پێدانی ڤاكسینیش شتێكی مەركەزی دەبێت، دەشڵێت" بەدڵنیایەوە هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی حكومەتی ناوەندی عێراقی دەكات چونكە تائێستا هەموو جۆرە ڤاكسینەكان شتێكی ناوەندیە."

"دابینكردنی هیچ جۆرە ڤاكسینێك لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نابێت لەبەرئەوەی بابەتەكە مەركەزیە "

لەسەرەتای وتووێژەكەدا بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكرد" سەركەوتن و ئەنجامی باشی ئەو ڤاكسینانەی كە تائێستا ڕاگەیەنراوە جێگەی دڵخۆشیە و جێگەی ئومێدێكی زۆرە بۆ ئەوەی كەكاریگەری باشی هەبێت لە كۆنترۆڵی ڤایڕەسی كۆرۆنا لەمەولا، ڤاكسین لەعێراق بەشێوەیەكی گشتی، لەبەرئەوەی ئێمە لەهەرێمی كوردستان بەشێكین لە عێراق سیاسەتی دابینكردنی ڤاكسین سیاسەتێكی ناوەندیە تەنها لە ڕێگەی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبێت وەكو هەموو جۆرە ڤاكسینەكانی تر بۆ ئەو بابەتەش ئێمە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ لەیەكەی دابینكردنی ڤاكسین بەردەوام لەسەر خەتین لەگەڵیان ئەوان لە هەوڵدان بۆ ئەو دابینكردنە، هەركاتێكیش دابینیان كرد بەشی ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان لەگەڵیدا دەبێت بەڵام دابینكردنی هیچ جۆرە ڤاكسینێك لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نابێت لەبەرئەوەی بابەتەكە مەركەزیە، وە گرێبەستەكان و دابینكردنەكە و سیاسەتی پێدانی ڤاكسینیش شتێكی مەركەزی دەبێت."

د.خالس قادر جەختیكرردەوە" بەدڵنیایەوە هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی حكومەتی ناوەندی عێراقی دەكات چونكە تائێستا هەموو جۆرە ڤاكسینەكان شتێكی ناوەندیە."

"ئەگەر ڤاكسینەكە هات بەدڵنیاییەوە بێ بەرامبەر دەبێت "

سەبارەت بەكاتی دەسخستنی ئەو ڤاكسینانە لەحاڵەتی دەرچوونیان بەفەرمی، د.خالس قادر دەڵێت" بەڕاستی كاتی دابینكردن لەلای ئێمە دیار نییە بەڵام هەركاتێك دابینكردنی ڤاكسینەكە ئەنجام درا ئەوا وەكو هەموو پارێزگاكانی تری عێراق دابەش دەكرێت لەپلانی دابەشكردنەكەی زانراو دەبێت لەلای ئێمەش وەكو وەزارەتی تەندروستی پارێزگاكانی هەرێم دەزانین چەند دەبێت وە دەستپێكردنی بەهەمان شێوە لەگەڵ پارێزگاكانی تر بۆ هەرێمی كوردستانیش دەبێت بەڵام ماوەكەی چەند دەبێت و كەی دابین دەكرێت ئەوەیان زیاتر پەیوەستە بەوەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ نەك بەئێمە."

"بەگوێرەی پێویستی دەبێت و بە گوێرەی ئەو ئامانجە دەبێت كە دانراوە بۆ پێدانی ڤاكسینەكە لەبەرئەوەی ئەو ڤاكسینە لەسەرەتای دابینكردنێتی هێشتا قسە لەسەر ئەوە نەكراوە ئەگەر دابین بكرێت بدرێت بەكام توێژە لەبەرئەوەی هێشتا چەندێتیەكەش دیاری نەكراوە كە عێراق دەتوانێت چەند بەدەست بهێنێت ئیتر دوای ئەوە دیاری دەكرێت بدرێت بە كێ، بەگوێرەی ئەو كەسانەی كە دابین دەكرێت پێی بدرێت لەسەر بنەمای ئەوە بەشەكانیش دابین دەكرێت بۆ پارێزگاكان."د.خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی وای وت"

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی وت" ئەگەر ڤاكسینەكە هات بەدڵنیاییەوە بێ بەرامبەر دەبێت لەبەرئەوەی تائێستا هەموو جۆرە ڤاكسینێك لەهەرێمی كوردستان و لەعێراقی فیدڕاڵ بەخۆڕایی دەبێت و بێ بەرامبەر دەدرێت بەهاوڵاتیان."

"كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كاریگەری نابێت لەسەر دابینكردنی ڤاكسینەكە لەلایەن عیراقەوە بۆ هەرێم"

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تاچەند كاریگەری دەبێت لەحاڵەتی دەستخستنی ڤاكسینەكە؟ د.خالس قادر وتی" بۆ دابینكردنی ڤاكسین هیچ جۆرە كاریگەری نابێت، لەڕابردووش هەرچەند كێشەی گەورە لەنێوان هەرێم و بەغدادیش ڕوویدابێت بۆ بابەتی ڤاكسین كاریگەری نەبووە چونكە ڤاكسین بەكاردێت بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی و لەڕووی تەندروستی گشتیشەوە هیچ جیاوازیەك نییە لەنێوان كەسێك كە لەهەولێر بێت یان لەبەغداد و بەسڕە بێت تەنانەت بۆ عێراقیش هەمان شتەو بۆ ئێمەش هەمان شتە لەبەرئەوە باوەڕی ئەوەمان نییە كە كێشە دروست بێت لەمەسەلەی دابینكردنی ڤاكسین."

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی زیاتر ڕوونیكردەوە" بۆ دابینكردنی ڤاكسین و دەرمانیش لەڕابردوودا هیچ كاتێك كێشە لەنێوان وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و وەزارەتی تەندروستی هەرێم نەبووە، لەڕابردوو تەنها یەكجار نەبێت ماوەیەكی كەم بۆ دەرمان كێشەیەك دروست بوو، دواتر زوو چارەسەر كرا لەئێستادا هیچ كێشەیەك نییە لەگەڵ ئەوەی نێوانی هەرێم و بەغداد تاڕادەیەك باش نەبووە وەكو پێشتر بەڵام لەگەڵ ئەوەش هاتنی دەرمان و ڤاكسین وەكو خۆیەتی و كێشەی بۆ دروست نەبووە، پێشمان وانییە بۆ دابینكردنی دەرمان كێشە دروست بێت لەنێوان هەرێم و بەغداد بە هۆكارە سیاسیەكان."


"پێمان وانییە جیاوازیەك هەبێت لەمەسەلەی ڤاكسین لەنێوان پارێزگاكانی عێراقدا "

سەبارەت بەوەی ئایا گفتوگۆتان لەسەر ڕێژەی ئەو ڤاكسینە كردووە كەحكومەتی عیراقی دەبێت دابینی بكات بۆ هەرێمی كوردستان؟ د.خالس قادر لەوەڵامدا وتی" تائێستا ژمارەیەكی دیاریكراو باس نەكراوە لەگەڵ حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ چونكە سیاسەتی ڤاكسین مەركەزییە بەگوێرەی پێویستی و بەگوێرەی ئەو بەردەست بوونە بۆ هەموو پارێزگاكان پێمان وانییە جیاوازیەك هەبێت لەمەسەلەی ڤاكسین لەنێوان پارێزگاكانی عێراقدا تا ئێستاش وەكو ژمارە دابین نەكراوە چونكە ئێستا ئێمە دڵنیانیین كەعێراق وەكو ژمارە چەند دابین بكات ئەو ڤاكسینە بۆخۆی تاوەكو دواتر قسە لەسەر ئەو چەندێتیە بكرێت."


"لەم هەفتەیەدا ڕێژەی تووشبوون و مردن بەكۆرۆنا كەمبۆتەوە "

دەربارەی دۆخی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان د.خالس قادر وتی" لەم هەفتەیە ڕێژەی تووشبوون كەم بۆتەوە بەراورد بەهەفتەكانی پێشوو ئومێدی ئەوەمان هەیە بەو شێوەیە بەردەوام بێت بۆئەوەی دواتر زیاتر كەم بێتەوە هەرچەندە مەترسیەكەمان هێشتا ماوە لەگەڵ سەرهەڵدانی زستان و دابەزینی پلەی گەرما لەمانگی دوانزە و تاكۆتایی مانگی یەكیش ئێمە ترسی ئەوەمان هەیە جارێكی تر حاڵەتەكان ڕوو لەزیادبوون بێت یان بەشێوەی بەردەوام هەر بەزیادی بمێنێتەوە بەڵام لەم هەفتەیە بەراورد بەسێ هەفتەی ڕابردوو ڕێژەی تووشبوون كەم بۆتەوە لەهەرچوار پارێزگاكە."

هەروەها ڕایگەیاند" سەبارەت بەمردن بەكۆرۆنا ئەگەر بەڕێژە وەربگرین لەو مانگەدا بەراوردی بكەین بەمانگی پێشووتر زۆر كەمتر بۆتەوە بەڕێژە نەك بەژمارە چونكە ئەگەر ژمارەكان سەیربكەین هەروەكو پێشووترە بەڵام ڕێژەی تووشبوونەكە زیاترە لەبەرئەوە ئەو ژمارەیە ئەگەر بەڕێژە وەربگرین دەبینین بەڕێژە كەمتر بۆتەوە بەڵام بەژمارە نا، ژمارەكە وەكو خۆیەتی ڕێژەی تووشبوون زیاتر بووە ئەگەر بەراورد بكەین لەگەڵ مانگی پێشووتر، ڕێژەی تووشبونمان زۆر زیاترە ڕێژەی مردنیشمان كەمترە بەڕێژە."

بیروڕا

زۆرترین بینراو