ڤینگەر: پاریس و مانسیتی یەكێكیان پاڵەوانی چامپیۆنزلیگن

ڤینگەر: پاریس و مانسیتی یەكێكیان پاڵەوانی چامپیۆنزلیگن

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەر لە دەستپێكردنەوەی یارییەكانی چامپیۆنزلیگ ئارسین فینگەر راهێنەری پێشووی ئارسنال كە ئێستا كاری شیكردنەوەی یارییەكان دەكات، لە تازەترین لێدوانیدا دوو یانەی بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە دەستنیشان كردووە.
بەگوێرەی قسەكانی فینگەر چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە لەیەكێك لە دوو یانەی پاریس سان جێرمان و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەرناچێت، فینگەر دەڵێت" ئەو دوو یانەیە ئەمساڵ بەهێزن و لەهیچ شتێكیان كەم نییە بۆ ئەوەی بتوانن جامەكە ببەنەوە".
لە هەمان كاتیشدا ستایشی هەردوو یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید و ئەتلانتای ئیتالی كرد و گووتی" ئەگەر ئەو دوو یانەیە لە قۆناغەكانی داهاتوو رووبەڕووی یەك ببنەوە، ئەوە واتای ئەوەیە چاوەڕێی هەر ئەنجامێك لەو یارییە بكەی سوپڕایز نابێت هەردوو یانەكە ئاستیان بەرزە" .
جێی ئاماژە پێكردنە، كاروانی مانچێستەر سیتی لە قۆناغی 16 لەسەر یاری گەڕانەوە بەرامبەر ریال مەدرید وەستاوەو یاری یەكەمی 2-1 لە نێو مەدرید بردۆتەوە، لە كاتێكدا پاریس پێویستە سەرەتا تەگەرەی ئەتلانتای سەرسوڕهێنەر ببڕێت تا بۆ چوارگۆشەی زێڕین سەركەوێت.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو