کاریگەری هەرەسهێنانی کەسایەتی لەسەر شێواندنی کۆمەڵگە 

غەیدا بێڕۆخی

 

هەرەسهێنانی کەسایەتی,  بریتییه لەوەی کە تاکێکی  کۆمەڵگه لە گەڵ یەکتر هڵناکەن و لەگەڵ یەکتر ناگونجێن و لە یەکتر ڕازی نین و بۆ شکاندنەوە بەردەوام ڕەخنەی ڕوخێنەر له یه کتر دەگرن .

 دیاردەکانی بریتین لە تەمبەڵی و نەبوونی بەرهەم کاتێک ناتوانێت کاربکات و پاره بە دەست بێنێت لەکاتێکدا که کاری هەیه ئەوه فەشەلی کۆمەڵایەتییە ، وەک مشەخۆرێک لە سەر ئەستۆی کەسانی دیکە دەژیت و هیچ بەرهەمێکی  نییە لە کۆمەڵگە زورجار لەوانەیه له ڕێ لابدات و لاساری و کاری هەڵە بکات بۆ بەدەست هێنانی پارە, کاری نەشیاو بکات, بۆ ئەوەی بژیت, هەروەها  لادان لە سلوک واته مامەڵە کردن لەگەڵ خەلک به شێوەیەکی نەشیاو بەبێ ڕەوشتی و بێ ڕێزی .

لە ژیاتی ڕۆژانەماندا ڕووبەڕووی چەندین حاڵەت و دیاردەی جۆرا و جۆر دەبینەوە ,  بو‌نموونه لوت بەرز بێت و خۆی بە سەر خەلکدا فەڕز بکات و ڕێزی خەلک نەگرێت لە هەموو شوێنێک وشەی بێ ڕێز و نەشیاو بەکاربێنێت  لە مامەڵەی لەگەڵ خەلک ئەمەش وادەکات لادانی ته واو له کلتوورو ئەدەب و ئەخلاق ڕوبدات،   هەروەها فەشەل لە هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ هاوسەر ئەمەیان مەترسیدارترین دواکەوتنی کۆمەڵایەتییە, چونکه خێزان ناوەڕۆک و بنچینەی کۆمەڵگەیە,  چونکه کاتێک تاک دۆڕا و شکەستی خواردو بوو لە هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ هاوسەری  و بێڕەوشت و بێڕێز بوو,   ئەوە  واتە ڕێز لە خەلکانی دیکەش ناگرێت، چونکه خێزان پێویستە ڕێز و خوشەویستی پێبدرێت و ئافرەت ئارامی و سەکەنی پیاوە ، ئەگەر پیاو تێکشکێنەری ئەو ئارامیه بوو, لە ماڵ ئەوه ناتوانێت لە شوێنی تر سەرکەوتووبێت . فەشەل لەهەڵسوکەوت کردن له گەل هاوڕێ و هەڤاڵ ئەمەش  مەترسیدارە بۆ  مروڤ لە پەیوندی و هەڵسوکەوت کردن لە کۆمەڵگه .

 کومەڵگەی ئێمه له پاڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا,  هیچ پێشکەوتنێکی  بەخۆیەوە  نەبینیوه بەڵکو هەر زۆر دواکەوتووه,   نمونەی زیندوو ئەگەر باس بکەین  روژانه دەیبینین ئەو کاته دەزانین که ئێمه چەند له دواوەین پیشکەوتن به جل و بەرگی جوان و موبایل خانو و ئوتومبیێلی گران بەهانیه یاخود,  زۆر کەس هەیە خاوەن بڕوانامەی بەرزن , بەڵام هەگبەیان بەتاڵە و  هیچ زانیاری و مەعریفەتێکییان نییە, بۆیە پیشکەوتن له ئەقل و هه ڵسوکەوت و ئارامگری مروڤدایه ، کاتێک کەسێک هەڵسوکەوتی جوان و بەڕێز  کۆمەڵگە پێش دەخات, نەوەک پێچەوانەکەی ، بونموونه کاتێک لە بەیانیەکی زوودا کەسێک توڕە و تونده له ناو ئۆتۆمبێلەکەی دانیشتوه و ئارامی نییه چەند چرکەیەک دان به خوی دا بگرێت سەر له ئوتومبێل دینێته دەرەوە و هەرچی وشەی نەشیاو نە گونجاوه به کاری ده هێنێت,   یا قوتابی  رێزی مامۆستاکەی ناگرێت و خۆی بە گەورەتر دەزانێت که ئەمەش  ئەم سیستەمە سویدەی ئه م دوایانه ئه م ئه نجامه ی لئ ده رچوو قوتابی له بری فیربون و رۆشنبیر بوون نه خوینده واریکی نابینا و نه زان و بی ڕێزی لێدردەچێت و لە گەڵ ئەوەشدا که رێژەیەکی کەم باشی تیدا ماوه بەڵام بەگشتی روو له خراب بوونه ، ئەمانە و چەندین نمونەی تر  دواکەوتنی کۆمەڵگە دەردەخات. له کوتایی دا هیوادارم ئەم کردەوەیە و دیاردانە لە نێو ئیمەدا نه مینێ تا پێش بکەوین له گەڵ پێشکەوتنی جیهان و تەکنلۆجیا نه وەک پێچەوانەکەی .

زۆرترین بینراو