کاسبکارانی سپیلک رێگایان گرت

کاسبکارانی سپیلک رێگایان گرت

محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی: ئەمڕۆ ژماریەکی بەرچاوی کاسبکارانی لۆفەکانی سپیلک وەک کاردانەوەیەک دژی ئەو کەسانەی رێگری دەکەن لێیان بۆ کردنی رێواس و گیا بەهاریەکان لە کوێستانەکانی دەڤەری باڵەکایەتی رێگای سەرەکی نێوان سپیلک خەلیفانیان داخست و هێزه ئەمنیەکانیش بڵاوەیان پێکردن.
زاری کرمانجی پەیوەندی بە کاسبکارێکی لۆفەکانی سپیلک کردوو رایگەیاند" هەندێ خەڵک ناهێلن ئێمە بچینە کوێستانەکان بۆ کردنی گژو گیایی بەهاری، بۆیە لەکاردانەوەدا هەستاین بە داخستنی رێگای سپیلک، دواتر هێزە ئەمنیەکان بەزەبری چەک بڵاویان پێکردین."
ئەوەشی گووت ئێستا سەرجەم کاسبکارەکان لە خەلیفان دەستبەسەرن لێکۆلینەوە بەردەوامی هەیە لەگەڵمان".
سەبارەت بەم گرفتەی كاسبكارانی سپیلك پەیوەندیمان بەلایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكەوە كرد رایانگەیاند " دواتر زانیاری لەو رووەوە ئاشكرا دەكەین.

زۆرترین بینراو