کاکەیەکان بەجڵی کوردی بەشداری فیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیانکرد

کاکەیەکان بەجڵی کوردی بەشداری فیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیانکرد

محەمەد ئامۆکەیی
بۆ جاری یەکەمە کاکەیەکانی باشوری کوردستان، لەسەر داوای عەلەویەکانی ئەلمانیا بانگێشتی فیستڤاڵێکی نێودەوڵەتی کران.
ڕەنگین سەلام، یەکێک لە بەشداربوەکانی فیستیڤالەکەیە، بە زاری کرمانجی راگەیاند" وەک کاکەیەکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگێشتی فیدراسۆنی ڕێکخراوە عەلەوییەکانی ئەڵمانیا بەشداریمانکرد لە فیستیڤاڵی کەمە ئایینەکان لە شاری کۆلنی ووڵاتی ئەڵمانیا، کە بۆ یەکەمجارە کاکەیی تێیدا بەشدار بوونە.
ڕەنگین گووتیشی" بەشانازیەوە بەجڵی رەسەنی کوردی لەگەڵ هەندێ کەسی تری کاکەیی بەشداربوین لەو فیستیڤاڵە زیاتر لە 105ئاینی جیاو پانزە هەزار کەس، لەسەران سەری جیهان لە کەمە ئاینیەکان ئامادەیان هەبوو، لەوێ چەندین دیدار و دیبەت و کۆبوونەوە بۆ زیاتر ئاشنابوون لە کلتووری یەکدی سازکران و ماوەی چەند رۆژێکی خایاند.

زۆرترین بینراو