کرێکارێک بەهۆی رووخانی دیوارێك گیانی لە دەستدا

کرێکارێک بەهۆی رووخانی دیوارێك گیانی لە دەستدا

بە هۆی رووخانی دیوارێك لە گەڕەكی بەرگوان كرێكارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان گیانی لە دەستدا.
عەمید عیماد رێكانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" ئەمشەو ئاگادار کراینەوە بە رووداوێکی دارمان کە دیوارێک رووخاوە کریکارێک بە ناوی ( ئیرەج قاسم سعدی) کەوتۆتە بن لە گەرەکی بەرگوان دەست بەجێ تیمێکی رزگارکردنی بنکەکەمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە توانرا بە زووی کرێکارەکە لەلایەن کارمەندی بنکەکەمان(رپێدراو٧/عباس محمد)بە هاوکاری هاولاتیان دەربهێنن و رەوانەی نەخۆشخانە بكەین، بەڵام بەداخەوە گیانی لە دەستدا کرێکارەکە هاووڵاتی رۆژهەلاتی کوردستان بووە.

زۆرترین بینراو