کورد ئەبێت خۆی یەکلا بکاتەوە

شەمسەدین سەعید هەسنانی
لەکۆتایی قەیرانی ئابووری نزیک بووینەوە وئەچینە سەرەتایەکی نوێ و ژیانێکی تازەی پڕ گۆڕانکاری، لێرەوە ئەبێ ئابوری و سیاسەتی خۆمان رێک بخینەوەو ئامانجەکانمان بپێکین سیاسەتی رابردوو کۆتایی هات، کوردی ئەبێ خۆی یەکلای بکاتەوە چی دەوێت، حوکمڕانی کوردی لە چوار چێوەی کوردستانێکی سەربەخۆ، یان نیشتمانی یەکگرتو واتە عێراقێکی بەهێز.
بێگومان کورد کوردستانێکی بەهێز هەڵدەبژێرێ و خەونی لەمێژینەی گەلەکەیەتی رووبارێک خوێنی بۆ داوە تا گەیشتوەتە ئەو بڕە ئازادییەی کە ئێستا هەیە، هەرگیز نابێ وابیر بکەینە جارێکی تر ببینەوە ژێردەستی هیچ نەتەوەیەکی تری بێگانە، دەسکەوتەکانی شۆرش و راپەرین و رشتنی رووبارێک خوێن بەهەدەر بدەین، بۆیە دەبێ نەتەوەی کورد خۆڕاگرو بەهێزو یەکگرتو بێت، بۆئەوەی بگەینە مافەکانمان دواڕۆژێکی بەهێزو ژێرخانێکی پۆڵاین دابڕێژین بۆ نەوەکانمان، مافەکانی ئێمە لە بەغداد زامن و دەستەبەر نابێت، کورد کەمینەیە لەعێراق دەستوور جێ بەجێ ناکرێت هیچ رێکەوتنێک هەتاسەر نابێ، بۆیە کورد دەبێ هۆشیاربێ ئێستا سەرەتایە بۆ نوێ بوونەوەی ژیان لەعێراق و کوردستان و جیهان، بۆیە پێویستە ئێمەی کورد یەکگرتوو بین نەکەوینە چاڵی دووژمنان، ئەوەی هەمانبێ رادەستیان بکەین لەمەودووا عێراق بۆ کورد نابێ، لەو کاتە یەکگرتوی کوردو چاکسازی ناوەخۆیی و رێکخستنەوی هێزی پێشمەرگەو دابین کردنی ماف بۆ هاووڵاتییان و هۆشیاری و خۆراگری و خۆبەدەستەوە نەدان ئەمان گەینێتە لووتکەی سەرکەوتن، ئەوەمان بیر نەچی ئێمە خاوەن نەوتین هەموو زلهێزەکانی جیهان شەڕیانە بۆ نەوت،کەواتە بۆ ئێمەی کورد خۆماڵی کردنی نەوت گەورەترین دەسکەوتە.
ئەوەی ئێستاش ئەگوزەرێ لەکوردستان ئەبێ ئەوسیاسەتەی دزیو بەهەدەردانە نەمینێ بۆئەوەی نەوەکانی داهاتوو خۆش بەخت بژین و دوعای بەخێر بۆ باوکو باپیرانمان بکەن ،شانازی بەخەبات و قوربانی دانیانەوە بکەن سەرکەوتنی کورد لەو دۆخی ئێستا تەنها یەکرێزی و یەکتر قەبوڵکردنە تا ئێستا کورد حزبوو حکومەتی لەیەک جیا نەکردۆتەوە، فەرمانبەرو مووچەخۆر ئەو راستیە دەزانن چونتە ژێر باڵی حکومەت بەڵام ئەوچینانەی مووچەخۆر نین و هیچ بەرژەوەندیان لەناو حکومەت نییە ،چۆن ئەتوانێت بێدەنگیان بکات.
لێرە بۆمان دەردەکەوێت حکومەت ئەبێ یەکسانی بۆ کۆمەڵگە و ژیان بۆ هەموو هاووڵاتیان دابین بکات، ئەگەرنا سەرکەوتوو نابێ، ئەوەی ئێستا ئەگوزەرێ خەڵکی بەسەر دوو بەردا دابەش کردووە، بەشێک ژیانی شاهانەیەو بەشێکیش لەژێر هێلی هەژاری، دەبوایە حکومەت دامەزراوەتر بیری لەژیانی هاووڵاتیان بکردبایەوە، ئەیتوانی بەو داهاتەی لەبەردەستی بوو دابەشی بکردبا بەسەر هەموو دانیشتووانی کوردستان بەبێ جیاوازی ئەوجا حکومەت ئەی توانی وەکو باوکێکی باش بناسرێ ئەو حکومەتانەی کە سەرکەوتوو نابن و ئەروخێن، ئەوانەن کە متمانەی جەماوەری لەدەست دەدەن کارو کرداریان یەک ناگرنەوە بەرژەوەندی گەورەترین متمنایە بۆ سەرکەوتن ئەگەر هاووڵاتی ژیانی باشو شایستەی هەبوو چۆک بۆ هیچ داگیر کەرێک دانادات، راستیەکان ئاسانن ئەبێ کاری لەسەربکەین، کوردستان وڵاتێکی پڕخێرو بێرە تەنها ئەوەی پێویستە رێکبخرێ ،خێروبێرەکەشی بەیەکسانی دابەش بکرێ، کورد دەوڵەتێکی بەهێزی دەوێ هەموو دونیا ئەو راستیە ئەزانی بەڵام تائێستا گەندەڵی نەیهێشتوە کورد بە مافەکانی بگات گەندەلی مۆرانەیە ئەگەر فریای نەکەوین لەناومان دەبات.

زۆرترین بینراو