کوشتنی گورگێک کاردنەوەی ژینگە پارێزانی لێدەكەوێتەوە

کوشتنی گورگێک کاردنەوەی ژینگە پارێزانی لێدەكەوێتەوە

محەمەد ئامۆکەیی-شەقڵاوە: لە نزیک قەزای شەقڵاوە گورگێک بە دوو گولە بە برینداری بەجێ دەهلدرێت و بنکەی ڤێتەرنەری شەقڵاوەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نەیتوانی هیچ کارێک بۆ گورگە بکات.

ئەیهان سەعید، نوێنەری رێکخراوی سەوزی ئەوروپی کوردستانی بۆ ژینگە، بە زاری کرمانجی راگەیاند" بەداخەوە کە چوینە شوێنی رووداوەکە بینیمان لە لایەن هەندێ کەسەوە تەقە لە گورگێک کراوە و بە برینداری بەجێ هێلدراوە و پەیوەندیمان بە بنکەی ڤێتەرنەری شەقڵاوە کردوو دوای گەشتنیان بۆ شوێنی رووداوەکە بەهۆی سەختی برینی گورگەکە نەتوانرا هیچ کارێکی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت.

ئەو ژینگە پارێزە ئەوەشی گووت" جێگای نیگەرانیە خەڵکانێک بە ئارەزوی خۆیان بەربونەتە گیانی ئاژەڵ و باڵندە دەگمەنە کێویەکان، ئەوەش کاریگەی دەبێت لەسەر ژینگەی هەرێم و نەمانی گیانداری دەگمەن. جێگای باسە بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی چەند رۆژێکە کوردستانی گرتۆتەوە ئاژەله کێویەکان بەمەبەستی پەیاکردنی خۆراک نزیک دەبنەوە لە شوێنە ئاوادانەکەن و ئەوەش بۆتە دەرەفەت بۆ کوشتنیان لە لایەن راوچیەکانەوە.

زۆرترین بینراو