کچانی ژیر لە دڵی کوردستان کۆڕێکی شیعریان سازکرد

کچانی ژیر لە دڵی کوردستان کۆڕێکی شیعریان سازکرد

محەمەد ئامۆکەیی: گروپی کچانی ژیر لە شاری کەرکوک، کە لە ژمارەیەک رۆشنفکری ئەو شارە پێکهاتون و ماوەی دووساڵە خەریکی کارو چالاکی جۆر بەجۆرن، دوێنێش هەستان بە کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیرێکی سنوورەکە.

سازان عوسمان، سەرپەرشتیاری گروپی کچانی ژیر، بەزاری کرمانجی راگەیاند" لە درێژەی کار و چالاکییەکانی گروپەکەمان و تێکچونی بارودۆخی عێراق بە گشتی و تێکچونی دەروونی خەڵکی کوردوستان بەھۆی بارودۆخی ڕۆژئاواوە بە پێویستمان زانی ئارامییەک یاخود تێکەڵەیەک لە شیعر و میوزیک بھێنینە کەرکووک، ویستمان ئێوارەیەکی ھێمن بیین بۆ شارەکە، بۆ ئەم مەبەستەش گروپەکەمان ھەستا بە ڕێکخستنی کۆڕێک بۆ شاعیر، میرزا سەڵاح.

باسی لەوەشکرد" ئامادەبوانی کۆڕەکە بە پێویستیان زانی مانگانە کۆڕی لەو جۆرە بەڕێوەبچن لەبەر ئەوەی بۆ دەرونی مرۆڤ گرنگەو واش دەکات زیاتر گەنجامان حەزیان بۆ خوێندنەوە و دانیشتن لەو کۆڕانە هەبێت، بۆیە بەپێی توانا لەداهاتوو وەک پێشتر بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانمان.

زۆرترین بینراو