کۆرۆنا پەیوەندی نێوان ئەندامانی خێزان پتەو دەکات

کۆرۆنا پەیوەندی نێوان ئەندامانی خێزان پتەو دەکات

رۆژان قیاس_ سۆران: دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی (19covid) ناسراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵک هەوڵدەدات پەبەند بێت بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، و زیاتری کاتەکانیان لە ماڵەوە بەسەر دەبەن. 

زه‌ریفەخان رەسوڵ حمد، تویژەری کۆمەڵایەتیە، لە بارەی ئەم دۆخەی کۆمەڵگە گووتی" هەروەک دەزانین خێزان گرووپێکی کۆمەڵایەتیە و پەیوەندیەک لە نێوانیان دا هەیە کە لە رێگەی ئەو پەیوەندییەوە بیرورا و قسەکانیان ئالوگۆر دەکەن، تاکەکانی خێزانەکان لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنەدەرەوە، و چوونە دەرەوەی خێزانەکان کەمتر بۆتەوە بۆ ئەوەی پابەند بن بە رێنماییە تەندروستیەکان بۆ خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە، لەکاتێک دا کە قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان شارەکان کراوە و دووکان و بازارەکان و دام و دەزگاکان داخراون.

بۆ زیاتر خۆ پاراستن لەم ڤایرۆسە ، لە ئێستادا زۆربەی خێزانەکان بەیەکەوە کۆدەبنەوە و ئالوگۆری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتری ئەنجام دەدەن، پێم وایە ئەمەش لەلایەکەوە دەبێتەهۆی پتەوبوونی ئەو پەیوەندییەی لەنێوان ئەندامەکانی خێزانەکان بەهۆی بەسەربردنی کاتەکەیان لەگەڵ یەک لەناومالەکانیاندا، لەلایەکی تریشەوە بوونی قەرەبالغی و تێکەڵبونی زیاتر لەچەند خێزانێک کاریگەری نێگەتیڤ بەجێدەهێلێت، چونکە یەکێک لەهۆکارەکان ئەوەیە کە دەبێت تاکەکان خۆیان لەشوێنی قەرەبالغ بپارێزن و بۆئەوەی کەمترین بەریەکەوتن لەنێوانیان رووبدات، بۆیەش پێویستە لەئێستادا خێزانەکان کەمتر سەردانی یەکتری بکەن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ تەندرووستی هەموو لایەک".

 

 

 

زۆرترین بینراو