کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەھۆی گرفتێكی تەكنیكی ماوەی پێدانی كارەبا كەمدەبێتەوە و تیمەكان سەرقاڵی كاركردن، بۆ ئەوەی لە 12 كاتژمێری داھاتوودا دۆخی كارەبا ئاسایی بكرێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەوێستگەی داناغاز بۆ ماوەی 12 کاتژمێر800 مێگاوات کارەبا کەم دەکات".

بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم روونیدەكاتەوە: "بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە وێستگەی داناغاز بڕی هەناردەکردنی غاز بۆ هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر کەمی کرد، بەمەش بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەبڕی 750- 800 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە. دوای کەوتنەوەی گرفتەکەی داناغاز تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی دۆخەکەو رێکخستنەوەی سیستمی دابەشکردنی کارەبان و بڕیارە لەماوەی 12 کاتژمێری داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە".

زۆرترین بینراو