کێشەێکی خوێنداری دوو گوندی دەڤەری سۆران چارەسەرکرا

کێشەێکی خوێنداری دوو گوندی دەڤەری سۆران چارەسەرکرا

زاری کرمانجی- رواندز


دوێنێ لەشاری رواندز، بەهەوڵی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئاینی و خێرخوازان و پیاو ماقوڵان،
 كۆتایی بە كێشەی خوێنداری نێوان دووبنەماڵەی هەردوو گوندەکانی گەرەوانی خواروو لە سنوری رواندزو   گوندی سیتكانی سەر بەشارە دێی دیاناهێنرا.
لەم بارەیەوە رزگار شێخۆ، موختاری گوندی گەرەوانی خواروو بەزاری کرمانجی راگەیاند: دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠١٨ لەسەر قەرزی پارە هاووڵاتێکی گوندی گەرەوان دەکوژرێت، کێشەی خوێنداری دەکەوێتە نێوان ئەودوو بنەماڵەیە کوژراو بکوژ، دواجار لەسەردەستی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایینی و ریش سپی و کەسایەتییەکانی هەردوولا، دوێنێ لە شاری رواندز توانرا ئەوکێشەخوێندارییەچارەسەربکرێت، لە ئێستادا بکوژ لەزیندانەو  بڕیاری زیندانی تاهەتایی بۆ بڕاوەتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو