
کەشناسی هەرێمی كوردستان: به‌فر و باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
زاری كرمانجی - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ، ئەمڕۆ شه‌ممه 16 ی 1 ی 2021 لە زۆربەی ناوچەکان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، راشیدهگهێنێت سبەی یه‌كشه‌ممه باران بارین دەستپێدەکاتەوە و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌شاره‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌مرۆ به‌م شێوه‌یه:
هه‌ولێر 10 پله ، دهۆك 12 پله ، سلێمانی 9 پله ، كه‌ركوك 16 پله .
بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 12 پله ، دهۆك 10 پله ، سلێمانی 12 پله ، كه‌ركوك 14 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.