گروپی شاخەوانی هاودیان هەڵمەتێكی ژینگە پارێزیان ئەنجامدا

گروپی شاخەوانی هاودیان هەڵمەتێكی ژینگە پارێزیان ئەنجامدا

زاری كرمانجی-سۆران: لەپێناو پاراستنی ژینگەی ناوچەكە سەرۆك و ئەندامانی گروپی شاخەوانی و ژینگە پارێزی هاودیان، هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی پاشماوەكان و خاشاكیان بەڕێوەبرد.
خاڵص عەلی حەمەد، بەرپرسی گروپی هاودیان بۆ ژینگە پارێزی و شاخەوانی، بەزاری كرمانجی راگەیاند " لەبەردەوامی كارو چالاكییەكانماندا بە بەشداری ئەندامانی گروپەكەكان هەستاین بە كۆكردنەوەی ئەو پاشماوەو خاشاكانەی سنووری گوندی هاودیان، لەپێناو فەراهەم كردنی ژینگەیەكی پاك و تەندروست لە ناوچەكەدا".
ئاماژەشی بەوەدا " هەرچەندە كارو چالاكیەكانمان بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگرتوون، بەڵام پاراستنی ژینگەو پاكڕاگرتنی لەسەرووی هەموو شتێكەوەیەو ئەركە هەموو كەسێك لەو روەوە خۆی بە بەرپرس بزانێت و ژینگەی دەوروبەری بپارێزێت.

 

 

 

زۆرترین بینراو