گوتەبێژی پۆلیسی سۆران: لە رۆژانی جەژندا هیچ رووداوێك تۆمارنەكراوە

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران: لە رۆژانی جەژندا هیچ رووداوێك تۆمارنەكراوە

زاری كرمانجی-سۆران:
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ئاشكرای دەكات " كە پلانەكانیان بۆ رۆژانی پشووی جەژنی قوربان سەركەوتوو بووەو هیچ رووداوێكیش تۆمار نەكراوەو هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكات.
مقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " بەر لەهاتنی جەژنی قوربان بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەكان پلانێكی توكمەمان دانا بۆ ئەوەی هاووڵاتیان جەژنێكی خۆش بەڕێبكەن، خۆشبەختانە پلانەكانمان سەركەوتووبووەو لە ماوەی چوار رۆژی رابردووی پشووی جەژنی قورباندا هیچ رووداوێكی وا تۆمار نەكراوە".
ئاماژەشی بەوەدا " هۆكاری كەمبوونەوەو نەبوونی رووداو لەم چەند رۆژەدا دەگەڕێتەوە بۆ شەو نخوونی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی سنوورەكەمان، هەروەها ئاستی رۆشنبیری خەڵكەكە، وەك دیاریشە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خەڵكی بۆ خۆپاراستنیان كەمتر لەماڵەكانیان دەهاتنەدەر.

زۆرترین بینراو