گوندنشینێکی قەزای چۆمان بەهۆی پێداتەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

گوندنشینێکی قەزای چۆمان بەهۆی پێداتەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

 ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، هاووڵاتییەکی گوندی ناوەندەی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران بەهۆی پێداتەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا. عمید عیماد کەنعان ڕێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند: کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ڕۆژی 23_11_2020 ئاگادارکراینەوە کەوا هاووڵاتییەک بەناوی (نەسڕوڵڵا ڕەسول) تەمەن 45 ساڵ و پیشەی پێشمەرگەیە، دانیشتووی گوندی ناوەندەیە لە سنووری قەزای چۆمان، لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە ماڵ دەرچووە و تەلەفۆنەکەی داخراوە و دیارنییە، دوای دەرچوون و نەگەڕانەوەی بۆ ماڵ تیمەکانمان لە هەردوو بنکەکانی بەرگری شارستانی حاجی ئومەران و بەرگری شارستانی چۆمان دوای بەدواداگەڕانی، توانیان لە کاتژمێر 10ی ئەمشەو شوێنی تەرمی ناوبراو بدۆزنەوە کە لەبناری چیای هەڵگورد لە ئەنجامی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستداوە. هاوکات دەزگای مین گیان لەدەستدانی ئەو گوندنشینەی بە لوغم پشتڕاست کردووەتەوە.

زۆرترین بینراو