گوندی پیر ئۆمەر  بەدەرمانی دژە ڤایرۆس رشێندرا

گوندی پیر ئۆمەر بەدەرمانی دژە ڤایرۆس رشێندرا

زاری كرمانجی-سمیلان:
دوای ئەوەی کەسێک لەگوندی پێرئۆمەر لەسنووری قەزای چۆمان، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، تیمەکانی بەرگری شارستانیی سۆران، دەستیان کرد بەرشاندنی گوندەکەو ئەو شوێنانەی بەرکەووتەی ڤایرۆسە کە بوون.
مقەدەم بەیار باڵەکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی سۆران، رایگەیاند " دوای ئەوەی هاووڵاتیەکی دانیشتووی گوندی پیرئۆمەر سەربەناحیەی سمیلان، لەسنووری قەزای چۆمان، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بەسەرپەرشتی قائیمقامی قەزایی چۆمان و بەرێوەبەری ناحیەی سمیلان لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، تیمی(cbrn) بنکەکانی بەرگری شارستانی و بنکەی بەرگری شارستانیی سمیلانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان، گوندەکەو ئەو شوێنانەی بەرکەوتەی فایرۆس هەبوون لە ناحیەی سمیلان بەدەرمانی دژە فایرۆس پاک کرانەوەو رەشێنران".
گووتیشی " تیمەکانمان لەبەرگری شارستانیی سۆران، بەردەوام لەئەرک و ئامادە باشیدان، بۆ رشاندنی گەرەک و کووڵان و سەرجەم ئەم شوێنانەکان بەدەرمانی دژە ڤایرۆس، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.

زۆرترین بینراو