گۆتزێ خۆی كردە قوربانی تیك تۆك

گۆتزێ خۆی كردە قوربانی تیك تۆك

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەهۆی زۆر بەكارهێنانی تیك تۆكەوە بڕوسیا دۆرتمۆند بڕیاریداوە دەستبەرداری ماریۆ گۆتزێ بێت و گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشكرایكردووە، بەرپرسانی یانەی بڕوسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەهۆی زۆر بەكارهێنانی تیك تۆكەوە گلەییان لە ماریۆ گۆتزێ هەیە، بەتایبەتی لە ماوەی كەرەنتین بوونیاندا بەردەوام لەگەڵ ئانكاترینی هاوژینییەوە ڤیدیۆیان لە تیك تۆك بڵاو دەكردەوە.
رۆژنامە بەریتانییەكە ئاشكرایكردووە، جگە لەوەی لوسیان فاڤەری راهێنەری بڕوسیا دۆرتمۆند لە ئاستی گۆتزێ رازی نەبوو پێیوایە لەگەڵ پڵانی یاریكردنی ناگونجێت، تیك تۆك هۆكارێكی دیكە بوو بۆ ئەوەی دۆرتمۆند گرێبەستەكەی گۆتزێ نوێنەكاتەوەو كۆتایی ئەم وەرزە بەڕێی بكات.
گۆتزێ بەردەوام لە تیك تۆك لەگەڵ خێزانەكەی ڤیدیۆ بڵاو دەكەنەوە، تەنانەت یەكێك لە ڤیدیۆیەكانیان كاردانەوەیكی زۆری لە تیك تۆك بەدوای خۆیدا هێناو دواتر سڕیانەوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو