گۆڕی شەهیدێكی داستانی هندرێن هەڵدەدەرێتەوە

گۆڕی شەهیدێكی داستانی هندرێن هەڵدەدەرێتەوە

زاری كرمانجی-وەرتێ‌: گوڕی شەهێدێكی داستانی هندرێن، لە گوڕستانێكی گوندی دەرگەڵە لە سنووری ناحیەی وەرتێ‌ هەڵدراوەتەوەو هێزە ئەمنییەكانیش سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن.
لەم چەند ڕۆژی رابردوودا لە گۆڕستانی (مام شێخ همزە) لە گوندی دەرگەڵە، گۆڕی شەهید (خدر عەولا بەگ) كە بەر لە 53 ساڵ لەشۆڕشی ئەیلوول لە داستانی هەندرێن شەهید كراوە، كە بە یەكەم شەهیدی داستانی هەندرێن دادەنرێت هەڵدراوەتەوە".
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی هێزە ئەمنییەكانی سنوورەكە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم كارە بۆ ئەوەی رووبەڕِوی یاسا بكرێنەوەو لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو