گەنجانی برادۆست روو لە چیاكانی ناوچەكانییان دەكەن  

گەنجانی برادۆست روو لە چیاكانی ناوچەكانییان دەكەن  


راپۆرت/ پشتیوان كەریم-سیدەكان


لەسەرەتای وەرزی بەهار ناوچە دڵڕفێنەكانی كوردستان چەندین گژوگییای بەهارەی لێ دەڕوێت ناوچەی سیدەكانیش یەكێە لە پر دەوڵەمەندترین ناوچەی شاخاوی, بەهۆی هەڵكەوتی جوگرافی ناوچەی برادۆست چەندین شوێنی دڵرفێن بونیان هەیە, چەندین شوێنی تێدایە بۆ بەدەست هێنانی جۆرەها گییای سروشتی خەڵكانی ئەو ناوچەیە رووی تێدەكەن بەشێكیان بۆ بژێوی ژیانییانە بەشێكیشیان بۆ لەزەتی خۆی روو لەو شوێنانە دەكات .

شوان خۆشەوی :دانیشتوی دەڤەری برادۆست ناحیەی سیدەكان بۆزاری كرمانجی دەڵێت" من پیشەم كاسبییە وخواردنگەم هەیە, بەڵام بەهۆی بڵاو بونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەناچاریەوە وەك هەموو هاوڵاتییەك پابەند بووین بەڕێنمایەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان, خۆپاراستن لەوپەتایە لەهەمان كات وەرزی بەهاریش بەسەر داهات و بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی دەڤەرەكەمان دەتوانین بگەین بەو شوێنانەی كەگژوگیای لێ دەڕوێ وەك : ڕیواس, كەنگر, كوارگ, لووش, هندرش, كوڕادە, سوریاز, مەندۆك, قاشمۆك, بیازا هتد... بە دەرفەتمان زانی هەم بۆ بژێوی ژیان و هەم بۆ خۆشی و لەزەتی خۆمان ڕوو بكەینە ئەم گژوگیایانەوە خۆشبەختانە حكوومەتیش ڕێی پێداین كەلەبازاڕ ساخی كەینەوە, بەڵام ئەوەی ئیمەی دڵگران كردوە ئەوەیە كە بەنرخێكی كەم لێمان یان وەردەگرن وە لە هەمان كاتیشدا كە لەبازار دەمان پرسی نرخی دوو بەرامبەرە و بگرەزیاتریش دەفرۆشا ئێمە بەیانیان زوو لەكاتژمێر4 ی بەیانی بەڕێ دەكەوین جاری واهەیە 20 تا 30 كیلۆ مەتر بە ئۆتۆمبێل ڕێ دەبڕین لەوێ شەوە 3 تا 4 كیلۆ مەتر بەشاخ و دەستەكان بە پێ دەبڕین تا دەگەین بەو گژو گیایانە ماندوو بونێكی زۆر دەبینین لەبەر ئەوەی لەناو مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیش داین بەڕۆژوو دەبین بەڵام ئەوە نابێتە ڕێگر و بەردەوامین."

سەمی ئەمیر: گەنجێكی دانیشتوی دەڤەرەی سیدەكانە بۆ زاری كرمانجی لەم بارەیەوە دەڵێت"ریگا سەخت و دژوارەكان دەبرین بۆ بەدەست هێنانی گژوگیا, بۆ بەدەست هێنانی ئەم زۆرە گیایانە دەبێ زۆرترین رێ و زۆرترین گەڕان ئەنجام بدەین."

سەمیر دەشڵێت" ناوچەشاخاوییەكانی دەڤەرەكەمان جۆرەها گژو گییای خۆرسكی لێ دەروێت, ساردی ناوچەكە وای كردوە تاكو مانگی توموز بەفری لێ بمێنێت, تاكو بەفریش مابێت گژو گییا لەدەورو بەری بەفرەكان بوونیان دەبێت و دەمێنێت زۆر جا ناوەڕاستی مانگی شەش و نزیك مانگی حەفت لەبەشێك لەو شوێنانەی ناوچەكەمان كەوا كەوی بەفری لێ دەمێنێت و ماوە گژو گییای بەهارەشی لێ دەمێنێت, چەندین كیلۆمەتر دەرۆین لە شاخەكان دوو مەترسی جدی هەن كەوا رووبەروومان دەبێتەوە یەكێكیان مین وتەقەمەنی چێندراوە كەوا زۆرجار چاومان پێكەوتووە دووەمیش هەبوونی ترسی تەیارەو تۆپ بارانكردنی ئەو شوێنانە مەترسییەكی جدین بۆ ئێمەی گەنجان و هاوڵاتییانی ناوچەكە كەوا زۆربەیان بۆ بژێوی ژیانییان روو لەو شێنانە دەكەن, بەڵام بۆ دەستكەوتنی بژێوی رۆژانەو زۆربەی گەنجەكان بەگرووپ و كۆمەڵ رێك دەكەون هەرچەنێكیش هیلاكیش بن دوو ئەوەندە چێژوو یادگاری تۆمار دەكەن بەیەكەوە

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو