گەنجە بەهرەمەندێك لەپاشماوەكان تەختەو كورسی و مێز دروست دەكات

گەنجە بەهرەمەندێك لەپاشماوەكان تەختەو كورسی و مێز دروست دەكات

زاری كرمانجی-سۆران: گەنجێكی دانیشتووی شاری سۆران، كورسی و مێز لە پاشماوەی ئەو تەختانە دروست دەكات، كە خەڵكانێك فڕیان دەدات و پێشكەش بە خانەی فەرهەنگی شین دەكات.
رێكان وەلید، گەنجێكی چالاكوان و بەهرەمەندی دانیشتووی شاری سۆران، رایگەیاند " ئەوكاتانەی كە لەماڵەوەم خۆم بە دروست كردنی كورسی و مێز سەرقاڵ كردەوە، بە سود وەرگرتن لە پاشماوەی ئەو تەختانەی خەڵكانێك فڕێیان دەدات، بەمەش توانیوومە ژمارەیەك كورسی و مێز دروست بكەم و بیان بەخشم بە خانەی فەرهەنگی شین وەك خزمەتێك بۆ گەنجان و رۆشنبیرانی دەڤەرەكە".
دەشڵێت " ئەگەر چی ئەزموونێكی باشم نییە لە دروست كردنی كورسی و مێز، بەڵام وەك سەرتایەك بە بەكار هێنانی كەلوپەلی زۆر سادە، توانیومە كورسی و مێزی توند و بەند دروست بكەم.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو