گەندەڵی وەك شێرپەنجە لە هەموو دامودەزگاكانی حكوومەت بڵاوبۆتەوە

گەندەڵی وەك شێرپەنجە لە هەموو دامودەزگاكانی حكوومەت بڵاوبۆتەوە

زاری كرمانجی- هەولێر : ئەشواق جاف، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زاری كرمانجی گووت" لە عێراق گەندەڵییەكی زۆر هەیە، وەكو نەخۆشی شێرپەنجە لە هەموو دامودەزگاكانی حكوومەت بڵاوبۆتەوە، تا بنبڕ نەكرێت رەوشی عێراق ئارام نابێت، لەگەڵ نەهێشتنی دەستێوەردانی وڵاتان لە كاروباری عێراق، ئەوەش لەم كاتەدا مەحاڵە، دەست لە كاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی هیچ لە بابەتەكە ناگۆڕێت و رەوشی عێراق چارەسەر نابێت".
گووتیشی" فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئەگەر بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانیان دەوێت دەبێت خۆیان كۆ بكەنەوە و هاوپەیمانی كوردستانی دروست بكەن". روونیشیكردەوە" ملمڵانی ئەمریكا و ئێران لەسەر خاكی عێراق گەیشتۆتە لوتكە، ئەمە جگە لە دەستتێوەردانی چەند وەڵاتی دیكە".
بۆ لا 2...

زۆرترین بینراو