یاسەمین سەبری داوای دوو ملیۆن دۆلاری كرد

یاسەمین سەبری داوای دوو ملیۆن دۆلاری كرد

ئا/هۆژین شەوكەت
یاسەمین سەبری كچە ئەكتەری ناسراوی میسری لەبەرامبەر بەشداربوونی لە بەرنامەیەكی تەلەڤیزیۆنیدا دوو ملیۆن دۆلاری داواكرد.
دوای بەشداری كردنی لە یەكێك لە پرۆگرامەكاندا و ئەنجامدانی چەندین یاری و بڕگەی ترسناك لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە هەیە یاسەمین داوای دوو ملیۆن دۆلاری لە پێشكەشكار و ئامادەكارانی بەرنامەكە داواكردبێت، هەرچەندە تا ئێستا لە زاری خۆیەوە پشتڕاستنەكراوەتەوە كە ئەم بڕە پارەی وەرگرتبێت، بەڵام خانمە راگەیاندكاری ناوداری كوێتی مەی عیدان ئاشكرای كردووە كە یاسمین سەبری لە بەرامبەر بەشداربوونی لە بەرنامەی رامز مەجنوون دوو ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.
هەر بەم هۆیەوە راگەیاندكارە كوێتیەكە هێرشێكی توندی كردووەتە سەر خانمە ئەكتەرە میسرییەكە و نووسیویەتی لە بەرامبەر ئەو بڕە پارەیە زۆرەدا نەدەبوایە كەرامەتی خۆی بشكێنێت.
لە بەشی سێیەمی بەرنامەی (رامز مەجنو)دا، شاجوانی ئینستگرام و ئەكتەری ناوداری میسری یاسەمین سەبری بەشداری بەرنامەكەی كرد و ئەم بەرنامەیە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو.

زۆرترین بینراو