یۆڤانتس سێ یاریزان بە یاریزانێك دەدا

یۆڤانتس سێ یاریزان بە یاریزانێك دەدا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی یوڤانتسی ئیتاڵی پلان بۆ وەرزی داهاتوو دادەڕێژێت، لەسەر داوای ئاندریا پیرلۆ، راهێنەری یانەكەش هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێك دەدات.
میدیای بەریتانیا بڵاویكردەوە، یانەی یوڤانتس دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەلیكساندەر لاكازێت، ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری یانەی یوڤانتس بكات، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یانەكەی زیاتر بەهێزبكات.
چاوەڕوان دەكرێت یانەی ئارسناڵ دەستبەرداری لاكازێت ببێت، دوای ئەوەی یانە ئینگلیزییەكە هەوڵەكانی بۆ پارێزگاریكردن لە پیێر ئوبامیانگ چڕكردەوە.
بەپێی زانیارییەكان، كارگێری یانەی یوڤانتس ئامادەیە هەریەكە لە گۆنزالۆ هیگواین، دۆگلاس كۆستا و كریستیان رۆمێرۆ بخاتە بەردەم یانەی ئارسناڵ، بۆ ئەوەی ئەلیكساندەر لاكازێت بدەنە یانەكە.
هیگواین لە یوڤانتس پارەیەكی زۆر وەردەگرێت بۆیە ئارسناڵ ناتوانێت ئەو یاریزانە بەو مووچەیەوە بباتە یانەكەی، بەڵام دۆگلاس كۆستا بۆ یانەكە گرێبەستێكی باش دەبێت بۆ ئەوەی هاوكاری هێڵی پێشەوەی یانەكە بكات.
كریستیان رۆمێرۆ نزیكترین یاریزانە كە یوڤانتس گۆڕینی پێدەكات، بەتایبەت كە ئارسناڵ لە هێڵی بەرگری كێشەی هەیە دەیەوێت ئەو هێڵەی بەهێزبكات.
یانەی ئارسناڵ بیر لە فرۆشتنی چەند یاریزانێك دەكاتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستی نوێ واژۆبكات، لەوانەش میتلاند نێلز، مەسعود ئۆزێل، ماتیۆ گیندوزی، سۆكراتیس، هێنریك مێختاریان، كۆلاسیناك و لوكاس تۆرێرا.

 

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو