یەكپۆشی لایەنی باشی و خراپی هەیە

یەكپۆشی لایەنی باشی و خراپی هەیە

 

زانكۆی چەرموو یەكێكە لە و زانكۆیانەی كەوا بڕیاری یەكپۆشی دراوە ، دوای ئەوەی ئەنجومەنی زانكۆی چەرموو بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی گشتی خوێندكاران بڕیاری یەكپۆشیاندا بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2019-2020) دوا بە دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی زانكۆ و بەڕێوەبەرایەتی پرۆسەی بۆلۆنیا لە گەڵ خوێندكارانی زانكۆ لە بەرواری (25/7/2019) بۆ وەرگرتنی رای گشتی خوێندكاران و وەرگرتنی بۆچوونەكان و تاوتوێ كرنیان  بەمەبەستی بڕیاردان بۆ جێ بەجێ كردنی یەكپۆشی خوێندكاران بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ كچان، چاكەت و پێداویستی سەرەوە (بلوز،قەمسەڵە، بۆینباخ) رەنگی رەصاصی دەبێت.كراسی سپی ، پانتۆڵ، تەنورە، شانتۆڵ) رەنگی نیلی، بۆ كوڕان:چاكەت ، بلوز، رباگ، قەمسەڵە رەنگی نیلی، كراسی سپی، پانتۆڵی رەصاصی.

لەسەر پرسی یەك پۆشی زاری كرمانجی بەدواچوونێكی وردیكردوە، لێدوانی قوتابیان و مامۆستایانی وەرگرتووە.

ڕاپۆرتی شوان ئەمین

قوتابی فاتیمە جەبار قوتابیە لەبەشی بایۆلۆجی هەولێر گووتی"  بەڕای من یەكپۆشی دوولایەنی هەیە، بەلایەك باشە چونكە خەرجی زانكۆ زیاتر كەم دەبێتەوە بۆكڕینی جل و بەرگ، لە بەر ئەوەی قوتابی وامان هەیە توانای دارایی باش نییە ، ناتوانێت  تا هەر ڕۆژەو بەشێوازێكی نوێی جلو بەرگەوە بێتە زانكۆ، خاڵی دووەم ئەوەیە لایەنی دەروونی بۆقوتابی خۆش نابێت هەموو رۆژ بەیەك جۆر شێوازی جل وبەرگ بێتە زانكۆ، ئەگەر رەنگەكانیش لەیەك پۆشی كراوەبن باشترە.

لە لاێكی تر د.زانا قەصاب  لەسەر بابەتی یەك پۆشی بۆ زاری كرمانجی دواو گووتی" بەدڵنیاوە لەزانۆكان شێوازی یەك پۆشی جێ‌ بەجێ‌ بكرێت زۆر باشە، چونكە جیاوازی لە نێوان قوتابی دەوڵەمەند و هەژار نامێنێت .

 قوتابی ئەركان جەمال زێباری، لە بەشی ئەندازیاری زانكۆی دهۆك گووتی" بەڕای من یەكپۆشی لایەنی باشی و خراپی هەیە،یەكێك لە خاڵە باشەكانی ئەوەیە جیاوازی ناهێڵێت لەنێوان چینی هەژار و دەوڵەمەند دا ، وە لایەنی خراپیشی بەدیدی من ئەوەیە لەوانەیە خوێندكار هەست بە ئەوە بكات ئازادیەكەی سنووردار كراوە لە پۆشینی جل و بەرگا.

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان  كازم فاروق گووتی"  من پێم باشە بۆبابەتی یەكپۆشی بۆچوونی خوێندكاران و مامۆستایان وەربگیرێت،بەشێوەیەكی بابەتیانە هەڵسەنگاندن بۆ لایەنە باش و خراپەكانی بكرێت پاشان بڕیار بدرێت ، ئەو بابەتە بە بەڵێ یان نەخێری پەرلەمانتارێك یەكلاناكرێتەوە .

جەیلان سەفر گەردی كە بۆخۆی قوتابی زانكۆیە لەشەقڵاوە لەبەشی بایۆلۆجی گووتی" من لە گەڵ ئەوە دام كە یەكپۆشی جێ‌ بەجێ‌ بكرێت، بەتایبەتی بۆقوتابییانی كچ سودی  زۆری هەیە ، ئەگەر كارێكی لەم جۆرە بكرێت زۆر باشەن، چونكە هەر كاتێك قوتابی لە پۆلی 12 تەواو بێت ، تەنها بیری لە لای جلی جوانە بۆ زانكۆ لەبەری بكات ، بە تایبەتی هەندێك كچان وا ئەزانن كە چوونە زانكۆ گرنگترین شت لەلایەن جلی جوانە ، بۆیە بوونی ئەو بڕیارا ڕێگر ئەبێ لەوەی كە زانكۆ شوێنی ریكلامكردن بێت بۆجلو بەرگ، هەروەها بۆقوتابیانی كەم درامەتیش زۆرباشە كەس خۆی لەسەر كەس هەڵناكێشێت بەجل وبەرگەوە كە ئەمە گرنگرین خاڵە.

قوتابی ئاوات عومەر محمود خوێندكارێكی بەشی كارگێری كارە لەزانكۆی سلێمانی بۆبابەتی یەكپۆشی قوتابییان گوتی" من پێم باشە یەك پۆشی نەبێت هەر كەس و ئازاد بێت چ ڕەنگ و چ جۆرە جلێك لەبەر بكات ، بەڵام ئەگەر سەیری بارودۆخی قوتابییان بكەین بەگشتی لەوانەیە باشترین بڕیار بێت ئەو یەك پۆشیەچونكە جیاوازی نێوان چینەكان ناهێڵێت.

خوێندكارێكی ترمان دوان لەسەر ئەم پرسە ئەویش ڕێناس زەرد مستەفا قوتابی زانكۆبوو گووتی" ئەمە بریاری یەكپۆشی ئەتوانم بڵێم لایەنی باش و خراپی هەیە ،تاڕادەیەكی زۆر بە باشی دەزانم،ئەتوانم بڵێم دەبێتە شۆڕەشێك لە دژی مۆدێرزم لە زانكۆ.

من لەگەل یەكپۆشی نیم ، ئەمە بۆچوونی هیوا ئەسف خاوەن بڕانامەی ماستەر لە زمانی كوردی و مامۆستای زانكۆی سەڵاحەددینە كە بۆزاری كرمانجی دەڵێت" من لەگەڵ یەك پۆشی دانیم ، چونكە قوتابی زانكۆ لە قۆناغێكدایە پێویستە ڕەچاوی تایبەت مەندی بكرێت و ئازادییە تاكەكەسییەكانی لێ زەوت نەكرێت، لە قالب نەدرێت و ئەوەی هی خۆیەتی لێی نەسەنرێتەوە و نەخرێتە ژێر باری یاسا و سیستەمەوە.

عارف محمد باپیر خوێندكارە لەزانكۆی گەرمیان گووتی" ئەگەر قوتابییانی زانكۆ یەك پۆشییان لەسەر جێ‌ بەجێ‌ بكرێت كارێكی باشە،چونكە بەهۆی یەكپۆشی قوتابییەكان لەرووی جل و بەرگەوە دێنەوە یەك ئاست، بۆ نموونە هەندێك قوتابی هەژارە توانای ئەوەی نییە هەرۆژەو جلێكی تازە لەبەربكات لەوانەیە تاكۆتایی ساڵ بەیەك شێوازی جل وبەرگ بێتە زانكۆ ،بەڵام كەسێكی دەوڵەمەند هەر ڕۆژە و بە جۆرە جلێك دێت بۆدەوام ،ئەگەر بێت و یەك پۆشی ڕەچاو بكرێت ئەوە هەمووقوتابییان  دێنەوە یەك ئاست لە ڕووی جل و بەرگەوە.

محمد عومەریش كە خوێندكاری بەشی یاسایە لەزانكۆی سۆران لەقۆناغی سێیەمە گووتی" من دوو تێبینیم هەیە، یەكیان ئێمەی قوتابییانی زانكۆ گەنجین و قوتابی سەرەتایی و ئامادەیی نین واتا ئەگەر بەئارەزووی خۆمان جل لەبەرنەكەین كاریكی باش نییە، دووم یەكپۆشی لە بەر قوتابییانی هەژار باشە ، ناتوانم بڵێم ئاخۆ جل و بەرگی قوتابییانی زانكۆ یەكپۆشی بێت یان ئارەزوومەندانە، حكومەت بەنیازە دەرماڵە بگەرێنێتەوە بۆقوتابییان ئەگەر وابێت لەگەڵ یەكپۆشی دانیمە.

لە لاێكی تر عومەر برادۆستی مامۆستا و قوتابی  زانكۆ لە بینگۆڵ لە توركیا بۆزاری كرمانجی گووتی" یەكپۆشی گرنگە ، هەر نەبێت قوتابی دەوڵەمەند چیتر فەلسفە لێ نادەن بەسەر قوتابییانی تر هەر ڕۆژەو بەجۆرە جلێكی گرانبەها بێنە زانكۆ .

دلۆڤان حاجی خالید خوێندكارە لە كۆلێژی شەقڵاوە بۆزاری كرمانجی گووتی" لەگەڵ ئەوە نیم یەكپۆشی هەبێت بۆقوتابییانی زانكۆ، چونكە دە بێت قوتابی لە زانكۆ ئازاد بێت ،ئێمە هەموو ئە وە دەزانین یەكپۆشی قوتابییان بۆجوانی نییە، تەنها بۆئەوەیە كە چینی دەوڵەمەند و هەژار لەناو قوتابییان  لە یەك ئاست بن .

گەرمیان شەوكەت خوێندكارێكی تری زانكۆی سلێمانی بوو دواندمان و گووتی"ئەگەر بێت و یەكپۆشی رەچاو بكرێت  زۆر باشە ، هەر نەبێت ئەو بابەتە لەزانكۆكان چارەسەر دەبێت كە قوتابی بۆنمایشكردنی جلوبەرگ بێتە زانكۆ، خاڵێكی تر جیاوازی نامێنێ لە نێوان قوتابی هەژار و دەوڵەمەند خەرجی كەم دەبێتەوە بۆ جل و بەرگ ئەگەر بكرێتە یەكپۆشی دوو دەستی جل لەوە بكڕێت بەسیەتی ، بەڵام وەك یەكتر بێت لەوانە هەر لە هەفتێیەك دوو دەستە جل بكڕێت كە ئەوەش بەهەموو قوتابێك ناكرێت وابكات.

زۆرترین بینراو