یەكەم حاڵەتی كۆرۆنا لە سۆران تۆمار كرا

یەكەم حاڵەتی كۆرۆنا لە سۆران تۆمار كرا

زاری كرمانجی- سۆران: بە پێی زانیارییەكان ئەمڕۆ بەیانی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سۆران تۆمار كرا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەمبارەوە بە زاری كرمانجی گووت " ئەو كەسە ناوی (ب، خ ، س) تەمەنی 47 ساڵە و لە ئێران گەراوەتەوە و لە كەرەنتینە بووە.
د. جواد تەها لەمبارەوە گووتی " ئەم هاووڵاتییە دوێنی پشكنیمان بۆ كردووە، ئەمڕۆ وڵامەكەی هاتۆتەوە كە بەداخەوە پۆزەتیڤ دەرچووە، بەڵام باشییەكەی ئەوەی هیچ بەركەوتەیەكی لەگەڵ كەس نەبووە، ئەو دەمەی لە ئێران گەراوەتەوە راستەوخۆ كەرەنتینە كراوە".

زۆرترین بینراو