یەکێتی ئەوروپا بڕێک پارە بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات

یەکێتی ئەوروپا بڕێک پارە بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات

نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لەکۆبوونەوەی ساڵانەی یەکێتی ئەوروپاکرد.
لەم بارەیەوە دلاوەر خالید ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەیەکێتی ئەوروپا بەزاری کرمانجی راگەیاند : بە نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداریمان کرد لە کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکێتی ئەوروپا تایبەت بە یارمەتی مرۆڤی بۆ پەنابەر و ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان ھەروەھا ھاوکاری کۆمەڵگەی خاوەن ماڵ کە پەنابەران لە خۆی دەگرێت.
دکتۆر دلاوەر گووتیشی : لەم کۆبوونەوەیە بریار درا بە تەرخان کردنی 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ پشتگێری و ھاوکاری پەنابەرانی سوری و ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان.

بیروڕا

زۆرترین بینراو