یەکێتی زانایانی ئایینی، پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەی چاکسازی رادەیەگەینێت

یەکێتی زانایانی ئایینی، پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەی چاکسازی رادەیەگەینێت

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەی چاکسازی رادەیەگەینێت و ئاماژە بەوە دەکات، ئەرکی حکومەتی هەرێمە پڕۆژە و خەرجی و گرێبەستەکان شەفافتر بکات، ئەوەش دەخەنەڕوو، کە موچەی بندیوار و خانەنشینی نایاسایی حەرامە و دژی شەریعەتی ئیسلامە.

لە پەیامێکدا، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، کە سەبارەت بە پشتیوانی هەنگاوەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی بڵاویکردۆتەوە، تێیدا هاتووە، شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام بە هەموو شێوەیەک دژی هەموو جۆرە گەندەڵی و فەسادێکە لە کۆمەڵگادا، لەوپێناوەشدا (فێڵکردن و ساختەکاری، موچەی بندیوار، خانەنشینی نایاسایی، دزی، داگیرکاری لە موڵکی گشتی و خراپ بەکارهێنانی پلە و پۆست)ی قەدەغە و حەرام کردوە.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوا لە دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان دەکات؛ "بێ خاترانە و چاوپۆشیکردن لە ھیچ کەس و لایەنێک، بەکاری پێویست ھەڵبستن و گەندەڵی نەھێڵن، ئەرکی حکومەتە رێکاری یاسایی بگرێتەبەر و لەھەمان کاتیش ئەرکە لە داھات و پرۆژە و خەرجی و وەبەرھێنان و گرێبەستەکان شەفافتر بێت".

زۆرترین بینراو