یەکەم ژنە کورد لەکەرکوک کاری رازاندنەوەی ئۆتۆمبێڵ ئەکات

یەکەم ژنە کورد لەکەرکوک کاری رازاندنەوەی ئۆتۆمبێڵ ئەکات

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی: بەدرێژایی مێژوو ئافرەتی کورد شان بەشانی پیاو رۆڵیان هەبوە لەسەرجەم سێکتەرکانی ژیان، تاڤگە گوڵستان، نمونەی یەکێک لەو ئافرەتە بوێرانەیە که لە منداڵیەوە شان بەشانی خانەوادەکەی کاریکردووە، تاڤگە کە یەکەم ژنە کوردی کەرکوکە کاری رازاندنەوەی ئۆتۆمبێڵی بوک و زاوا ئەکات بەزاری کرمانجی راگەیاند" دانیشتووی شاری کەرکوکم و خاوەنی چوار کوڕ و یەک کچم هەر لە منداڵیمەوە ئارەزووی کار کردنم هەبووە، یەکەم جار دەستم کرد بەکارکردن لە باغەکەی خۆماندا بەرهەمی باغەکەم دەفرۆشت، لەدوای چەند ساڵێك کە ئابوریمان رووی لە قەیرانکرد هە ستام بە دامەزراندنی دووکانێك ئەویش دووکانی فرۆشتنی گوڵ و رازاندنەوەی ئۆتۆمبێڵی بووك و زاوا بوو، دواتر ئەو دوکانەم سپارد بەیەکێ لە کوڕەکانم ئەوسا دووکانی جڵی بووکم دانا و لە پاڵ ئەوەش ئارایشتگای ئافرەتانم دانا."

زیاتر گووتی" سەرەتا کە دوکانم دانا خەڵکێکی زۆر دەوەستا سەیری ئەکردم و دەستخۆشیان لێ ئەکردم، هانیان ئەدام بەردەوام بم لەوکارە، ئەوەش وایکرد من زیار پەرە بەکارەکانم بدەم بۆمن جێگای دڵخۆشییە لەسەر دەستی خۆم چەندین ئافرەتی ترم راهێنان پێکردوون بۆکاری شۆفێریکردن و یەکەم ئافرەتی کوردیشم لەکەرکوک دەستم بۆ ئەوکارە بردووه."
تاڤگە ئاماژەی بەوەشکرد" دوای ئەوەی منداڵەکانم خستنە سەرکار بەگرنگم زانی پشوێکی کوورت بدەم بۆیە ئیستا خاوەنی باغێکم خەریکی پەروەردەکردنی ئەو رەزوو باغەم و یارمەتی هاوسەرەکەم دەدەم، ئەگەر خوا تەمەنی دا چەند پڕۆژە یەک لە مێشکم دا هەن بۆ داهاتوو بە ئەنجامیان دەگێنم."

زۆرترین بینراو