مووچەی ئەم مانگە چۆن دابەش دەكرێت

 مووچەی ئەم مانگە چۆن دابەش دەكرێت

زاری كرمانجی-سۆران:
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی ئەم دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لە لێبڕینی مووچەی مانگی 10 دەكەن.
سیامەند ئیسماعیل، بەرێوەبەری گەنجینەی سۆران، هەواڵی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵی بەشێوەی لێبرین رەتکردەوە و گووتی " تا ئێستا داوا لە ئێمە نەکراوە کە لیستی مووچە بە لێبڕینەوە ئامادە بکەین، ئەگەر شتێکی وا لە بەرنامەی وەزارەتی دارایی هەبووایە، زووتر گەنجینەکانیان ئاگادار دەکردەوە، بەڵام هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر مووچە نەکراوە، بەمەش وەک مانگەکانی پێشوو مووچە دابەش دەکرێت".

زۆرترین بینراو