بارزانی بۆ ئێزدییه‌كان ، ئێوه‌ كوردی ڕه‌سه‌نی كوردستانن

جــــوان ئیمام
به‌ر له‌ حه‌وت ساڵ له‌ ڕۆژی 3 ئابی 2014 ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌شێوه‌یه‌كی هۆڤانه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر قه‌زای شنگاڵ كه‌ خوشك و برا ئێزدییه‌كان لەوێ ده‌ژین و ئێزدی كوردی ڕه‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی كلتورو زمانیان بێ ئه‌وه‌ی دوژمن به‌زه‌ییان پێیان بێتەوە هه‌رچی له‌ده‌ستیان هات دژی پیرۆزیه‌كانی ئێزدییه‌كان له‌ مه‌زارگه‌و داب و نه‌ریت و فه‌رهه‌نگ و كلتوریان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌وڵی سرینه‌وه‌یان دا سه‌دان كچ و ژن و مێردمنداڵ ڕفێنران بێ سه‌روشوێن كران كاره‌ساتی شنگاڵ نوێترین كاره‌سات بوو دوای ئه‌نفالی بارزانییه‌كان و كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی دلخوشی كردین سه‌ركردایه‌تی كوردی به‌گشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌می شنگاڵ و ئێزدییه‌كانی خسته‌ سه‌ر شانی خۆی به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان نوسینگه‌یه‌ك كرایه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌و ڕزگاركردنی ڕفێنراوان و سه‌نته‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ده‌رونییان كرده‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ئازادكردنی شنگاڵی كرد كه‌ بێ زیان له‌سه‌ر چیای شنگاڵ و مه‌زارگه‌ی شه‌رفه‌ین فه‌رمووی ئه‌گه‌ر ئازادی شنگاڵ چه‌ند خوێنی پێویست بوایه‌ ده‌مان ڕشت . 
ئێزدییه‌كان پێكهاته‌ی گرنگی ئه‌م وڵاته‌ن و كوردی ڕه‌سه‌نن .بۆیه‌ جه‌نابی سه‌رۆك به‌رده‌وامبوو له‌ پاڵپشتی كردنی ئێزدییه‌كان تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان سه‌ر پشك بكرێن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شنگاڵ به‌ڵام جارێكی تر نه‌یارانی پارتی بوونه‌ به‌ربه‌ست له‌ شنگاڵ ڕێگریان كرد له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان چه‌ندین هێزی سه‌ر به‌په‌كه‌كه‌و حه‌شدی شه‌عبی به‌ڵام له‌ سنووری دهۆك كه‌مپی سه‌رده‌میانه‌ و ژیانێكی شایسته‌ بۆ ئێزدییه‌كان فه‌راهه‌م كراوه‌ بێ كه‌م و كوڕی دواتر ڕێككه‌وتنی شنگاڵ كرا بۆ ئارامبوونی ڕه‌وشی ئه‌منی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌ڵام دووباره‌ په‌كه‌كه‌ ڕێگره‌ له‌وه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ بكه‌وێته‌ بواری جێه‌جێكردنه‌وه‌ بۆیه‌ له‌م بواره‌ش پارتی بەرگەی  گرت به‌ڵام هه‌ر پارتیش بڕیار ده‌دات .
ئێزدییه‌كان زۆر نه‌هامه‌تیان بینی به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م فه‌رمانه‌ ڕه‌شه‌دا سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ ئێزدییه‌كان كرا جێگای دڵخوشی بوو له‌ ڕزگاكردنی ڕفێنراوان و ناساندنی كاره‌ساتی شنگاڵ به‌ جینۆساید له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی وڵاتانی بیانی له‌ هه‌وڵی سه‌ركرادایه‌تی پارتی و سه‌رۆك بارزانی بوو . ئێزدییه‌كان به‌هێزی خۆی بۆ داعش و هاوشێوه‌كانی سه‌لماندووه‌ سه‌ركردایه‌تی كوردیش پشتیان به‌ ئێزدییه‌كان به‌ستووه‌ . بۆیه‌ ئێزدییه‌كان له‌ كوردستان له‌ و په‌ڕی ئارامی و ئازادی دا ده‌ژین و هه‌موو مان پاڵپشتی له‌ ئێزدییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر زێدی باو باپیران شنگاڵ و شه‌رفه‌دین .له‌ یادی حه‌وت ساڵه‌ی كاره‌ساتی شنگاڵ سڵاو بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و هه‌میشه‌ سه‌رۆك بارزانی فه‌رموویه‌تی كه‌ ئێزدییه‌كان كوردی ڕه‌سه‌نی كوردستانن.

زۆرترین بینراو