كۆرۆنا خەریكە قوتابخانەیەكی سۆران دادەخات

كۆرۆنا خەریكە قوتابخانەیەكی سۆران دادەخات

زاری كرمانجی – سۆران:  بە هۆی تووشبوونی ژمارەیەك لە قوتابییان و مامۆستایان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو پۆلی خوێندن لە قوتابخانەی زێڕینی بنەڕەتی كچان داخراون و ئەگەری هەیە پۆلی تریش دابخرێن وزیاتر لە 5 مامۆستاش تووشی كۆرۆنابوونە. لەم باریەوە

مامۆستا سیروان شێخ حاجی، مامۆستا لە قوتابخانەی زێڕینی بنەڕەتی كچان بە زاری كرمانجی راگەیاند" بەهۆی تووشبوونی ژماەریەكی زۆر لە قوتابییانی قوتابخانەكەمان، قوتابخانەی زێڕینی بنەڕەتی كچان لە سنووری پەروەردەی سۆران زیاتر لە 40 قوتابیمان تووشی كۆرۆنابوونەو دووپۆلی خوێندنیش داخراون و هەریەكە لە پۆلەكانی هەشت و نۆ ، رۆژ بە رۆژیش ئامارەكان بەرزتر دەبنەوە تەنها ئەمڕۆ زیاتر لە 35 قوتابی چوونە پشكنینیان كردووە.

گووتیشی" 5 مامۆستاشمان تووشی كۆرۆنابوونە، ئەمەش كاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن كردووە لە قوتابخانەكەمان، كەچی تائێستا دەرگای قوتابخانەكەمان كراوەیەو دانەخراوە، تەنها دوو پۆلمان خوێندنیان تێدا راگیراوە، ژمارەی قوتابییانمان بەگشتی 600 قوتابییە و ئەمەش قەرەباڵغێكی زۆری دروستكردوە.

زۆرترین بینراو