پۆلیسی سۆران كەل و پەلی ئۆتۆمبێلەكانیان دەفرۆشن

پۆلیسی سۆران كەل و پەلی ئۆتۆمبێلەكانیان دەفرۆشن

زاری كرمانجی- سۆران: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە رێگەی لیژنەی خەملاندنی كەل و پەلی لەكار كەوتووی ئامێرسازی، بڕیارانداوە لە زیاد كردنێكی ئاشكرا كەل و پەلە لە كار كەوتووەكانی ئۆتۆمبێلەكانیان بفرۆشن.
بە پێی ئەو نووسراوەی بۆ بڵاوكردنەوە بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، كەل و پەلەكان بریتین لە 94 جۆرە بە ژمارەی جیا، هەروەها ئاماژە بەوە كراوە هەر هاووڵاتییەك مەبەستییەتی بەشداری بكات لە زیاد كردنەكە، كاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی 17-8-2021 لە گۆڕەپانی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران، بەرامبەر گۆرستانی دیانای كەون ئامادە بێت و پێویست 100% بارمتە لەگەڵ خۆی بهێنێت و خەرجی بڵاوكردنەوەی دەكەوێتە ئەستۆی كریار.

زۆرترین بینراو