کێ دەکەیتە ھاوڕێت

شۆخان عەلی
یٔادەم ھەر لەو ساتەوەی کە لە بەھەشت بوو ھەستی بە تەنھایی دەکرد، تاوەکو خودا حەوای  بۆ ئافراند، یٔەوسا توانی بە ھاوەڵی حەوا نەک تەنھا لە بەھەشت بەڵکوو لە سەر زەویش بتوانێت بەردەوام بێت. کەواتە مــرۆڤ یٔەگەر لە خـــۆشترین جێگای یٔەم بـــوونەدا بێت، ناتوانێت خۆشبەخت بێت یٔەگەر ھات و بڕیار بێت بە تەنھا بێت. مــرۆڤەکان ھەر یەکەیان بۆ دڵخۆشی یٔەوی تر ھاتوونەتە بوون، تاوەکو بتوانن بەیەکەوە ژیان بنیاد بنێن، ڕێ بکەن، دڵخۆشبن، بگرین، پێبکەنن و ھەرکات داواکارییەکیان ھەبوو لە ژیان بتوانن پێکەوە داھێنان بکەن تاوەکو پێکەوە سەرقاڵ بن و ھاوکاری یەکتر بن، تاوەکو یٔاسوودە بن، تاوەکو لە ژیانکردن بەردەوام بن. مرۆڤەکان لە ژیانی یەکتردا گرنگن، ھەر لەبەر یٔەمەیە کاتێک یٔەنجامی تاقیکردنەوەکانت بە دڵی خۆت یٔەبێت، خێرا پێویستە بە کەسێک کە گرنگیت پێ دەدات بڵێیت، کاتێک کە پۆشاکێکی جوان لەبەر دەکەیت، یٔارەزووتە بە کەسێک کە تۆی بەلاوە جوانە خۆت پیشان بدەیت، کاتێک کە وێنەیەک دەگریت دەتەوێت یٔازیزانت بتبینن، کاتێک لە کارەکەتدا سەرکەوتوو دەبیت دەتەوێت بە کەسێک بڵێیت کە ھاوکاری کردوویت، کاتێکیش کتێبێک دەخوێنیتەوە، دڵت یٔەیەوێ بۆ کەسێک کە گوێگرتە باسی بکەیت، بەڵام لەگەڵ ھەموو ویستەکانی مرۆڤ بۆ پێکەوە بوون، پێویستە وریا بیت لەوەی یٔەو مرۆڤانەی دەتەوێت لەگەڵیان ژیان بنووسیتەوە کێن؟ مرۆڤەکان لە ژیان وەک بناغە وان، دەتوانن بتڕووخێنن وە دەشتوانن بەرزت بکەنەوە، بۆیە دەبێت یٔاگاداری خۆت بیت، شوێنی تەنھا قسە یاخود تەنھا کردار نەکەویت، پێویستە ھەرگیز پشت بە مرۆڤێک نەبەستیت کە لە کارەکانت یاخود لە نیوەی پێویستییەکانت بە جێی ھێشتوویت، کەسێک کە لەسەر ڕێیە نابێت ھەوڵی مانەوەی بدەیت، مرۆڤێک کە دەیەوێت تۆی خۆش بوێت بەڵام نایەوێت بە ھۆی تۆوە یٔازاری ھەبێت، بە ھۆی مانەوە لەگەڵت خەمی تووش ببێت، یاخود یٔەو کەسەی ڕێگە نادات یٔەمڕۆی بە یٔازار بێت تاوەکو بتوانێت سبەی بە خۆشی لەگەڵ تۆ بێت، یٔەسڵەن مرۆڤێک کە لە شکستدا بە جێت بھێڵێت، ڕازی مەبە باقی ژیانت دەستت بگرێت،یٔەگەر کەسێک بە ھۆکارێک تۆی ویست، بەبێ دوودڵی ڕەتی بکەرەوە، مرۆڤێک تەنھا یٔاسوودەیی لەگەڵ تۆ ھەڵبژارد، تەنھا سەرکەوتنی ویستیت، پێی پەسەند نەکرا شکست بێنیت و یٔەو دڵنەوات بێ، تۆ بکەویت و یٔەو دەستت بگریت، کاتێک مرۆڤێک نەیتوانی بە بوون و نەبوون لەگەڵ تۆ بێت، تۆش تەمای نزیک بوونێکت لە مرۆڤگەلێکی لەم چەشنە نەبێت. وریای ژیان بە کە چەند کورتە، بۆیە لەگەڵ کەسانی ھەڵە بەسەری مەبە، چونکە ڕاستکردنەوەیان یٔەستەمە، وە ھەلی ژیانێکی تر مەحاڵە. مرۆڤیش لەھەر بارێکی ژیان کە ناچاری تووش ھات، پێویست دەکات لەگەڵ چواردەوری ھاوڕابێ، یٔەمەش ھەمان مانای ھەیە بۆ دوو ھاوڕێ کە پێکەوە ھەنگاو دەنێن و بڕیارە چەندین ڕێگای نادیار ببرن، بۆیە لەگەڵ کەسێک ھاوەڵی بکە کە تەنھا ھەبوونت بۆ یٔەو بەس بێت، گرنگی پێدان کاری بێت، وەفا لە کرداریدا ڕەنگ بداتەوە و یٔازارێک بەھۆی لەگەڵ تۆ بوون پێی بگات، بە رامبەر بە خۆشییەک کە لە ھەر جێیەکی تری یٔەم دونیایە دەستی دەکەوێت نەگۆڕێتەوە. ھەرکات دڵ و بیرت کەسێکی پێ قبوڵ بوو بە ھەموو جۆرێک لەگەڵی بمێنەرەوە، بە پێچەوانەوە یٔەگەر چەندجارێک یٔومێدت لەدەستدا بەرامبەر بوون و ھەڵوێستی، تۆش لێگەڕێ و ھیچ ڕوویەکی یٔومێدی تێ مەکە. وە خۆشت مەبە ھۆکار بۆ نا یٔومێدی و ڕووخانی کەسێک کە ھەموو یٔومێدێکی پێتە.

زۆرترین بینراو