لە بەغدا پێویستمان بە پارتێكی بەهێز هەیە  


نازم شێخانی
ماوەیەكی كەم ماوە بۆئەنجامدانی پرۆسەی پێش وەختەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،  ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێكی چارەنوس سازە بۆ گەلی كورد ، چونكە جیا لەهەڵبژاردنەكانی ڕابردوو یاسایی هەڵبژاردن هەموار كراوەتەوە و دەنگدان بەشێوی بازنەیە و عێراق بەسەر زیاتر لە (80) بازنە دابەش كراوە ، ئەوەی لەسەر كورد پێویستە ئەمجارە دەنگ بە پارتێكی بەهێز بدات، بۆچی پارتێكی بەهێز ؟ 
 ئایا ئەم پارتە بەهێزە كێیە لە هەرێمی كوردستان ؟
 بێگومان هەموو لایەك باش دەزانن هەڵبژادنی عێراق جیاوازە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ، نوێنەرەكانمان شەڕ  لەسەر ئەرك و مافی كورد دەكات و هەوڵدەدات باشترین و چاكترین یاسا بۆ بەرژەوەندی تاكی كورد دەستەبەر بكات بەتایبەت یاسای  بودجەی گشتی ووڵات  و ڕێگریش لەو یاسایەنە دەكات كەدژی هەرێمی كوردستان دەردەچن ، بۆیە پێویستمانە پارتێكی بەهێزو بەئیرادەیەكی پۆڵاین هەیە بۆ ئەوەی شەڕی یاسایمان بۆ بكات لەنێو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران ، ئەم پارتە بەهێزە جگە لەپارتی دیموكراتی كوردستان  لە هەرێمەكەمان بوونی نیە ، بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ؟
ئەگەر سەیری مێژوو بەرخودانی پارتی دیموكراتی كوردستان  بكەیت ئەوا هەست دەكەیت، حزبێكە خاوەن ئیرادەیەكی پۆڵاین روئیا و ستراتیژیەكی ڕوون و ئاشكرای هەیە و خاوەن سەركردایەتیەكی بەهێزە و هەڵقوڵاوی نێو ناخی جەماوەرەو  لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی ناسراوە و  هیچ كاتێك ئامادە نەبووە سازش لەسەر هیچ ناوچەیەكی كوردستانی بكات و بەدەیان هەزار شەهیدی پێشكەش بەخاك و ووڵات كردوە تاوەكوهەرێمێكی بەهێز درووست بێت،  وە پەرلەمانتارەكانیش نەچوینە ژێر باری هیچ هێز و لایەنێكی عێراقی،  (18) ساڵی كاركردنی پەرلەمانتارەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان،  گەواهی ئەم ڕاستیەن و پەرلەمانتارەكانی هەوڵیان داوە چاكترین و باشترین یاسا دەر بكەن بۆ بەرژەوەندی كوردستان و شەڕیان لەسەر قوتی هاوڵاتیانی هەرێم كردوە بەتایبەت لە یاسای بودجەی گشتی ووڵات ، وە هەركاتێكیش  پێویست بوبێت بایكۆت دانیشتێكی پەرلەمان بكەن، بەبێ دوو دڵی سڵیان نەكردۆتەوە هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشتوە ،بۆیە كورد پێویستی بە پارتێكی بەهێزی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان هەیەكە لەبەغدابوونی هەبێت.
هو گەلۆ ئەی ئەوانەی دەنگی بەڵێتان بۆ ریفراندۆمە مێژوویەكەی هەرێمی كوردستان كرد ، باش دەزانن هەڵبژاردن (یوم الحساب) ە ئەگەر كەسانێك دژی ریفراندۆم بوون و لەهەوڵی ئەوە دابن دەنگی نەخێر سەركەوێ بەسەر دەنگی بەڵێ،  چۆن چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەكەیت ، بەیانی لەنێو هۆڵی پەرلەمان بەرگری لە مافەكانت بكات، ئەگەر بەوردی سەیرێكی رابردووی نوێنەرەكانی تری كوردستان بكەیت جگە لەنوێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، بەتایبەت دوای درووست بوونی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان،  ئەوا بۆت دەر دەكەوێت هۆكارێكی سەرەكی بوینە بۆ پەرتەوازەیی دەنگی كورد لاواز كردنی پێگەی كورد، هەر ئەمەش وای كرد كورد  كۆمەڵێك پێگەی هەستیار لەدەست بدات و درووست كردنی بەرەی هیوا و بڕینی بەشە بودجەی هەرێم و هەبوونی زیاتر لەكاندێكی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرتەوازە كردنی دەنگی كورد لە پەرلەمانی عێراق و خۆفرۆشتنی هەندێك لەپەرلەمانتاران بەلایەنە عێراقیەكان گەواهی ئەم ڕاستیەن كە بەدەنگی هەندێك كوردی هەڵخەڵەتێندراو چونەتە بەغدا،جا بۆئەوەی هەڵەی ڕابردوو دووبارە نەبێتەوە،  دەبێت لەئەنجومەنی نوێنەران پۆلێك پەرلەمانتاری بوێر و دلێر هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت مافە زەوت كراوەكانی كوردستان بەدەست بهێندرێتەوە لەڕێگای یاسا و دەستورە ، بۆیە تاكە شت كە لەبەر دەستە دەنگەكانتانە ، وە ئەو كاندیدانەش كە خاوەن دەنگێكی بوێر و دلێر بێت و پێشمەرگە ئاسا بەرگری لەمافی نەتەوەكەی بكات، كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانن ، چونكە كاندیدەكانی پارتی  هەم ئەزموون دارن و هەمیش كەسی لێهاتوون خاوەن كەسایەتیەكی بەهێزن و پێشمەرگە ئاسا لەسەنگەرەكان خزمەتی ووڵاتیان كردوە، بۆیە دەنگدانت بەكاندیدانی پارتی ئاسودە كردنی روحی شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان و شەهیدانی دەستی داعش و داستانی پردێ و سحێلایە و بەهێز كردنی پێگەی كوردە لە بەغدا و یەك ریزی و یەك دەنگی كوردە لەنێو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران، وە دڵنیابە دەنگەكانت بەفیرۆ ناچێت و دەبێتە قەڵغانێك بۆ پارێزگاری كردنی هەرێمی كوردستان ، سەرخستنی كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان وا دەكات هەرێمەكەمان پارێزراو بێت لەپلانی دوژمنانی نێوەخۆ و دەرەوە .

زۆرترین بینراو