ئەگەر سەرۆكی هەرێم فریامان نەكەوتبا تووشی كارەساتی مرۆیی دەبووین

ئەگەر سەرۆكی هەرێم فریامان نەكەوتبا تووشی كارەساتی مرۆیی دەبووین

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی: لە ماوەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەندین جار كۆمەك و یارمەتییەكانی گەیاندە كوردانی رۆژئاوای كوردستان، ئەم هەنگاوانە و یارمەتیانەی سەرۆكی هەرێم بووە جێگای بایەخی كوردانی رۆژئاوا و بە گرنگییەوە باسی لێوە دەكەن
خناف مەلا ، هاوسەرۆكی پارتی تێكۆشین لە رۆژئاوا بە زاری كرمانجی راگەیاند" بەناوی پارتی تێكۆشین رۆژئاوا و گشت كوردانی رۆژئاوای كوردستان سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین بەرامبەر ئەو یارمەتیانەی لە كاتی تەنگانەدا گەیاندییە كوردانی رۆژئاوا و توانی لە قەیرانێكی گەورە رزگاریان بكات، لە كاتێكی زۆر هەستیار تیمێكی تەندروستی بە چەندین ئامێری پەیوست بە تەندروستی رەوانەی رۆژئاوا كران و ئەگەر ئەو ئامێر و كەلوپەلە تەندروستیانە نەبووایە، كوردانی رۆژئاوا بەگشتی تووشی كارەسات دەبوون بەدەست تەندروستییەوە، بۆیە نێچیرڤان بارزانی هەمیشە پاڵپشت و یارمەتیدەری كوردانی رۆژئاوا بووە، لەو كاتەشی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو بە هەزاران خێزانی كوردی رۆژئاوا روویان لە هەرێمی كوردستان كرد ئەو بە هەموو شێوەیەك یارمەتی ئەو پەنابەرانەیاندا و حەسانەوە لە هەرێمی كوردستان، ئێستاش كە رۆژئاوا پێویستی بە یارمەتی بوو هەر زوو یەكەمین كەس بوو یارمەتییە تەندروستییەكانی گەیاندە رۆژئاوا، جگە لە بواری سیاسی كە هەمیشە چەتری كۆ كردنەوەی پارت و لایەنە سیاسییەكان بووە لە رۆژئاوا، گەلی رۆژئاوا هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنن بە پاڵپشتی سەرەكی خۆی دەزانن".
خەفاف مەلا گووتیشی " نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان توانی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر رۆژئاوا كەمبكاتەوە بە هۆی نارنی چەندین ئامێرو پێداویستی تەندروستی ئەگەر ئەو یارمەتیانە نەگەیشتبان بە كەرتی تەندروستی رۆژئاوا چاوەریێ كارەساتی مرۆیی مان دەكرد، بەڵام خوای گەورە ئێمەی خۆش ویست و نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێمەی نارد كە ئەو یارمەتیانە بگەینێت بە رۆژئاوا".
ئاماژەی بەوەشكرد " كوردانی رۆژئاوا بە گشت پارت و لایەنە سیاسییەكانەوە هیوایەكی زۆریان لەسەر نێچیرڤان بارزانی هەڵچنیوە بۆ دروستكردنی بەرەیەكی یەكگرتوو لە پارت و لایەنە سیاسییەكان و بۆ ئەوەی تەواوی پارتەكان لەسەر دەستی ئەو یەكدەنگ و یەكگرتوو بن، تا بە پاڵپشتی ئەو یەكێتییەك لە رۆژئاوا دروست بێت و لەسەر دەستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەزلۆم عەبدی كە خەمی گەورە لە رۆژئاوا دەخۆن كێشە كۆتایی بێن و بەرەو ئارامی سیاسی هەنگاو بنێین".

زۆرترین بینراو