باسوود لەپەیامەکەی سەرۆکی حکومەت وەرگرین

شەمسەدین سەعید هەسنانی
دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە وەکرد کە کوردستان 27 ملیار دۆلار قەرزدارە، لەدۆخی ئێستادا ئەبێ کوردستان سودی لێوەربگرێت و بیکاتە پاکێجی دانووستان لەگەڵ عێراق و بکرێتە مەرج ئەگەر عێراق ئامەدەبوو 27 ملیار دۆلاری قەرزمان بۆ بداتەوە رەنگە نزیک ببینەوە لەرێکەوتنی نەفتی، بەڵام ئەگەر عێراق ئەو قەرزەمان بۆ نەداتەوە و رێکەوتن ناکرێت ئاسایە حکومەتی کوردستان ئەو بڕەپارەیە قەرزداربێ، چونکە لەمێژنییە جەنگی داعشمان تێپەڕاندوە لەگەڵ ئەوەش جەنگی کۆرۆناو قەیرانێکی تر یەخەی گرتین.
دەبێت کورد زۆر بە هۆشیاریەوە بیر بکاتەوە، بناغەی دەوڵەتی کوردی دابمەزرێنین هەر تاکێکی کوردستان ئەرکی بەرپرسیاریەتی ئەکەوێتە سەرشان نابێ لێی رابکەین ئەگەر خاکوکوردستانمان خۆشدەوێت، ئەبێ باری قوڕسیش هەڵبگرین، کوردستانێک بنیاد بنێین ئارام ترین و پێشکەوتووترین وڵات بێ لەهەموو جیهان. ئەرکی حکومەتیش ئەوەیە ناو ماڵی خۆی رێکبخات، دەستورێکی باش بنوسرێتەوە هەموو نەتەوەو ئاینەکان لەم دەستوورە جێگایان بۆ بکرێتەوە، ناکرێ لەوەزیاتر بوەستین ، هەر کەسێ بەشداری لەو حکومەتە دەکات بابێتە پێشەوە بۆ هاوکاریکردنی حکومەت، هەرکەسێکیش ئامادەنییە باخۆی یەکلای بکاتە بۆئەوەی لەو دۆخە قەیراناویە رزگاربین، ناکرێ رێزبەندی نەکرێ هەرچی زووە حکومەت با چاکسازی دەست پێبکات و گەندەل و دزەکان وەدەر بنرێن، دەستی ئەوانە ببڕن کە خەریکی لەکەدار کردنوو رووخاندنی وەرەی خەڵکن. دڵنیام خەڵکی شۆرشگێر خەڵکی خۆنەویست هێندەزۆرن ئامادەن بەخۆ بەخشی کار بکەن بۆ سەرخستی کوردستان شان دانە بەر حکومەت لەم دۆخەی ئێستا رزگاری بکەن،ئەرکی ئێمەیە ئەبێ داهاتووێکی باشمو ژیانێکی ئارام بۆ نەوەکانمان دابین بکەین.
بۆ یە ئاشکرا کردنی ئەو 27 ملیار دۆلارە لەو کاتە ناخۆشەی ئێستا ئەبێتە خاڵی یەکلا کەرەوە هەم لەگەڵ عێراق و هەم بۆ ناوخۆی کوردستان، ئەتوانم بڵێم ئەبێتە کۆتایی جەنگی ساردی ناوخۆیش ئەگەر حزبە کوردستانیەکان هەموویان بەشداربن لەو حکومەتە قەرزدارە فەروون، ئەگەر بەشداری ناکەن نابێ هاوکاریش وەربگرن بۆیە ئەو پەیامەی سەرۆکی حکومەت زۆر باشبوو ، هەنگاوە کانی دوای پێمان دەڵێن کورد چ هەڵدەبژێرێت، کوردستانێکی یەکپارچەو حکومەتێکی یەکگرتوو یان راکردن لە حکومەت و جیا بونەوە، لێرە بەدواوە کەس ناتوانێ دوو رووبێ هیچ حزبێک نابێ وەکو گوێدرێژەکەی مەلای مەشور بێ لەو بەری جۆگەو لەو بەری جۆگە بلەوەرێ، یان دەبێ هەموومان مل کەچ بین ،چاکسازی بکەین، باج بدەین، پارە کۆبکەینەوە، شان بدەینە بەر ئەو قەرزە زەبەلاحە بۆرزگار بوون لەو دۆخە قەیراناویە، یانیش ئەبێ ئاشکرای بکەن ئەگەر رێگەیەکی باشتر شک ئەبن. لە هەمووی خۆش تریش ئەوەیە عێراق ئامادەی رێکەوتن نابێ باوەڕناکەم عێراق بتوانێ شان بداتە بەر ئەو رێکەوتنە لەدۆخی ئێستادا، بۆیە پێویستە هاوکارو هەماهەنگ بین یەکرێزی ناوماڵی کورد رێکبخەین بۆ ئەوەی نە کەوینە چاڵی دووژمنان.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو